لیژنەی ئاسایشی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند عێراق بۆ ماوەی 24 کاتژمێری هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی 12 ی مانگدا هەموو فڕۆکەخانەکان و خاڵە سنورییەکان دادەخات.
بڕیاری داخستنی فڕۆکەخانەکان و خاڵە سنوورییەکان لە نیوە شەوی هەینیەوە دەست پێدەکات.
وتەبێژی لیژنەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی هێزە ئەمنییەکان گەشتی نێو پارێزگاکانیش دادەخەن تاوەکو کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەکان و داخستنی بنکەکانی دەنگدان.
جێی ئاماژەی ڕێکخراوی داعش هەڕەشەی هێرشکردنە سەر بنکەکانی دەنگدانی کردبوو و هەروەها هۆشیاریشدابوو بە عەرەبە سوننەکان تاوەکو بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا نەکەن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز