یاسادانه‌ران له ئه‌و بڕیاره‌ی که یه‌کشه‌مه 5ی مانگی 1ی 2020ی زاینی په‌سندی کرد ده‌ڵێت که حکومه‌تی عێڕاق "ئه‌رکی سه‌رشانیه‌تی که داوای خۆی بۆ هاوکاری کردنی هاوبه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی له شه‌ڕی داعش دا هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه چونکه کرداره‌کانی له‌شکری له عێراق دا به کۆتایی هاتووه و سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه".
ئه‌و یاسادانه‌رانه هه‌روه‌ها گوتیان، "حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیری عادل عه‌بدلمه‌هدی "ده‌بێت بۆ کۆتایی پێ هێنان به هه‌ر سه‌ربازێکی بیانی له سه‌ر خاکی عێڕاق هه‌وڵ بدات و هه‌روه‌ها لێیان قه‌ده‌خه بکات خاکی ئه‌و وڵاته له رێگای سه‌رزه‌وی، ئاسمانی یان ئاو بۆ هه‌ر هۆیه‌ک بێت به‌کاری نه‌هێنن."
ئه‌و بریارانه‌ی که پارلمان په‌سندیان ده‌کات مه‌رج نیه حکومه‌ت به جێیان بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام عادل مه‌هدی زووتر به جیدی داوای له پارلمان کرد هه‌نگاوی جیدی بگرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین کات بوونی سه‌ربازانی بیانی به کۆتایی بێنن.
له شه‌ره قسه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریکادا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا مایک پامپێۆ گوتی ئه‌گه‌ر هیڕشی زیاتر له لایه‌ن هیزه‌کانی ئێران یان لایه‌نه‌کانی سه‌ر به ئه‌و حکومه‌ته‌وه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بکردرێت، ئه‌وه ئه‌مه‌ریکا هێرش ده‌کاته سه‌ر هه‌ر بڕیارده‌رێکی حکومه‌تی ئێران که خۆی ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵیده‌بژێرێت.
ئێستا 5،000 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا له عێراقن که زۆربه‌یان کاری ڕاوێژکاری ده‌که‌ن.