به گوێره‌ی ئاژانسی په‌یامنێری ئاسۆشێتدپرێس، چه‌ندین بۆمبدانانه‌وه‌ی خۆکوژی که چه‌ند خۆله‌ک به دوای یه‌ک له ناوه‌ندی بازارێکی شاری به‌غدا له شه‌مه‌دا ته‌قینه‌وه، 28 که‌سی کوشت و لانی که‌م 54 که‌سیشی بریندارکرد، وای هێزه‌کای ئاسایش هات و چۆ بۆ شه‌قامه‌سه‌ره‌کییه‌کان له ناوه‌ندی شاردا قه‌ده‌غه بکه‌ن وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی پولیس و نه‌خۆشخانه گوتیان.
دوو هێرش بۆ سه‌ر ئه‌ل-سنه‌ک بازاڕێكی پرجه‌ماوه‌ی فرۆشی که‌ره‌سه‌ی ئوتوموبیل، خوارده‌مه‌نی، جل و به‌رگ و دانووی کشت و کاڵ کرا. چه‌ند خوله‌ک دوای ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خوکوژی، هێرشی دووهه‌م له نێو ئه‌و خه‌ڵکه دا بوو که کۆببوونه‌وه، وه‌ک ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه گوتیان.
هه‌موو کاربه‌ده‌ستان ناوی خۆیان نه‌هێنا چونکه ڕێگایان پێنه‌درابوو زانیاری ئاشکرا بکه‌ن.
داعش له لێدوانێکدا، که له سه‌ر ماڵپه‌ری ئه‌عماق بڵاوبۆته‌وه، به‌رپرسایه‌تی بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی نێو بازاری ئه‌ل-سنه‌ک له به‌غدای وه‌ئه‌ستۆگرت، پشتڕاستی ده‌کات که ته‌قینه‌ه‌وکان بۆ هۆی کرده‌وه‌کانی خۆکوژی بووه.
دره‌نگانی شه‌مه، سێ هێرشی به جیا له نێو و ده‌رووبه‌ری به‌غدا هه‌شت که‌سی کوشت و 17ی تریشی بریندار کرد. ئه‌وانه‌ی کورژان پولیسێكیان له نێودایه.