گرووپێک له خۆته‌قێنه‌رانی داعش هێرشیان بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له‌شکری له هه‌ریمی ئه‌نبار بردووه، سێ سه‌ربازیان کوشتوه، وه‌ک ئه‌فسه‌ران ده‌ڵێن.
فه‌رمانده‌یه‌کی له‌شکری عێڕاق، عه‌لی ئیبراهیم ده‌بعوون، کوتی که چوار خۆته‌قێنه‌ر به‌یانی شه‌مه خۆیان خزانده نێو بنکه‌ی له‌شکری ئه‌ل-ئه‌سه‌د.
ئه‌و گوتی که خۆته‌قێنه‌ران سه‌ر به وڵاتی جۆراوجۆر بوون و هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق ئه‌وانیان کوشتن.
بنکه‌ی ئاسمانی ئه‌ل-ئه‌سه‌د له 180 کیلومتری باکووری ڕۆژئاوای به‌غدا هه‌ڵکه‌وتووه، یه‌کێک له هه‌ره دامه‌زراوه‌کانی گه‌وره‌ی له‌شکری له عێراق دایه که سه‌دان له ڕاوێژکارانی له‌شکری بیانی تێدا ده‌ژین.