هێزه‌کانی ئاسایش و هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی یه‌کشه‌مه له سنوری سوریا ده‌ستیان به هێرشی له‌شکری کرد بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌که له چه‌کدارانی داعش پاک بکه‌نه‌وه، وه‌ک لێدوانێکی له‌شکری گوتی.
ئه‌گه‌رچی عێڕاق له مانگی 7ی 2017 سه‌رکه‌وتنی به سه‌ر داعشدا ڕاگه‌یاند،به‌ڵام توندڕه‌وان ده‌ستیان به یاخیگه‌ری کردووه و چه‌ندین هێرشی مه‌رگهێنه‌ریان له وڵات‌دا ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها گوتی کرداره‌که حه‌وت ڕۆژان ده‌خایه‌نێت و یه‌که‌م قۆناخێ پاراستنی هه‌ریمی ئه‌نبار له رۆژئاوا و هه‌ریمه‌کانی ناوه‌ند و باکوری پارێزگاری سه‌لاحه‌دین و نه‌ینه‌وا بووه.
سه‌رۆک وه‌زیری عێڕاق عابد عه‌بدول مه‌هدی گوتی:"ئێمه ده‌سته‌کانی هیزه‌کانی قاره‌مان ده‌گوشێن که به وره‌ی قاره‌مانانه سه‌رکه‌وتن به سه‌ر داعشدا وه‌ده‌ست دێنێن. خودا پارێزگارتان بێت و سه‌رکه‌وتووبن."