Accessibility links

سەرۆکی عێراق عەدنان زەرفی ڕادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ


سەرۆکی عێراق بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ عەدنان زەرفی ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە ماوەی 30 ڕۆژدا، ئەوەش لە هەوڵێکدا بۆ تێپەڕاندنی چەند مانگێک لە چەق بەستوویی سیاسیی لە وڵاتەکەدا.

زەرفی لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە لە دوای ساڵی 2003 ەوە لە حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراقدا بەرپرس بوووە.

زەرفی ڕابەرایەتی ئیئتیلافی نەسڕ دەکات لە پەرلەمانی عێراق و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری پێشووی عێراقیش ئەندامێکی ئەو حیزبەیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG