Accessibility links

عێراق گردبوونەوە گشتیەکان بەهۆی ترس لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە قەدەغە دەکات


عێراق ڕایگەیاند گردبوونەوە گشتیەکان قەدەغەن دەکات و هەروەها ڕێگە نادات گەشتیاران لە کوەیت و بەحرەینەوە بێنە ناو خاکی عێراقەوە، ئەمەش بەهۆی ترس لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

وەزیری تەندروستی عێراق جەعفەر عەلاوی وتی هاوڵاتیانی عێراق ئێستا ڕێگەیان پێنادرێت گەشت بکەن بۆ چین و ئێران و ژاپۆن و کۆریای باشوور و تایلاند و سینگاپوور و ئیتاڵیا و بەحرەین و کوەیت.

عەلاوی وتی بەڵام ئەو عێراقییانەی کە لەو نۆ وڵاتەوە دێنەوە بۆ عێراق قەدەغەکردنەکە نایانگرێتەوە بەڵام پشکنینی تەندروستیان بۆ دەکرێت.

هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند خوێندنگا و زانکۆ و سینەما و کافتریا و یانەکان و ئەو شوێنانەی دیکە کە گردبوونەوەی گشتیان تێدایە لە 27 ی مانگی دووەوە تاوەکو 7 ی مانگی سێ دادەخرێن.

بەڵام تا ئێستا ڕوون نیە کە ئایا خۆپیشاندەران لە بەغداد و باشووری عێراق ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکەن یاخود نا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG