Accessibility links

لە کردەوەیەکی خۆکوژیدا لە بەغداد 4 کەس کوژران و 15 کەس برینداربوون


وتەبێژێکی سەربازی وتی لە ئەنجامی کردەوەیەکی خۆکوژدا لە بەغدادی پایتەختی عێراق چوار کەس کوژران و 15 کەسی دیکە برینداربوون.

تەقینەوەکە لە ناوچەی شوعلە ڕوویداوە کە زۆرینەی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە شیعەن.

لە بەیاننامەیەکی سەنتەرت ڕاگەیاندنی ئاسایشدا هاتووە دەڵێت خۆکوژەکە دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە گەمارۆ دراوە لە بەردەم پارکی سەقلاویە خۆی تەقاندۆتەوە و لە ئەنجامدا کوژرا و برینداری لێکەوتۆتەوە.

جێی ئاماژەیە تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕانەگەیاندووە بەڵام جێ پەنجەی داعشی پێوە دیارە.

لە ماوەی ڕابردوودا ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی کۆمەڵێک هێرشی ڕاگەیاندووە کە لە زۆرینەی ئەو هێرشانەدا ئەو ناوچانە کراونەتە ئامانج کە شیعەی زیاتر تێدایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG