ده‌سه‌ڵاتی عێراق ده‌ڵێت به‌لانی‌که‌مه‌وه 3 هێرشبه‌ر چوونه نێو بنکه‌یه‌کی کاره‌با له سامه‌ڕا و خۆیان ته‌قاندۆته‌وه، ده‌رئه‌نجام 7 کارمه‌ند کورژان و 8 له هێزی ئاسایش برینداربوون.
عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ ده‌ڵێت 2 له هێرشبه‌ران جلی کارمه‌ندیان له‌به‌ربوو، سێهه‌میان جلی هێزی ئاسایشی پۆشیبوو. هێرشه‌که به‌ره‌به‌یانی شه‌ممه کراوه، هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی ڕانه‌گه‌یاندوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی وزه‌ی کاره‌با موسعه‌ب ئه‌لموده‌رس گوتی " 7 کارمه‌ند گیانیان له‌ده‌ستدا و 8 کارمه‌ندی ئاسایش بریندابوون و ژماره‌ی هێرشبه‌رانی به 4 که‌س هه‌ژمارکرد.
موده‌ریس هه‌روه‌ها ده‌ڵێت یه‌کێک له هێرشبه‌ران ته‌قه‌ی لێکراوه و کوژراوه، به‌ڵام ئه‌وانی تر خۆیان ته‌قانده‌وه.
سامه‌ڕا ده‌که‌وێته 125 کیلۆمه‌تر له‌باکووری شاری به‌غدا.