Accessibility links

سەرۆک وەزیری عێراق جەخت لە گرنگی هێورکردنەوەی ڕەوشی ناوچەکە دەکاتەوە


لە بەیاننامەیەکی ئۆفیسی سەرۆک وەزیری عێراق عادل عەبدولمەهدیدا هاتووە دەڵێت عەبدولمەهدی لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆدا جەختی لە گرنگی هێورکردنەوەی ڕەوشی ناوچەکە کردۆتەوە.

سەرۆک وەزیری عێراق عادل عەبدولمەهدی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکای کرد لە بەغداد و بەڵێنیدا باڵیۆزخانەکە زیاتر بپارێزرێت لەلایەن عێراقەوە.

عەبدولمەهدی جەختی لە گرنگی ڕێزگرتن کردەوە لە سەروەری عێراق و بڕیارەکانی و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی و وڵاتەکەدا.

لەلای خۆشیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە مایک پەمپێیۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیری عێراق عادل عەبدولمەهدیدا توڕەیی خۆی دەربڕیوە سەبارەت بە بەردەوامبوونی هێرشی گروپەکانی سەر بە ئێران بۆ سەر دامەزراوەکانی ئەمەریکا لە عێراق.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا مۆرگان ئۆرتاگۆس لە بەیاننامەیەکدا وتی " وەزیر دووبارە جەختی لەوە کردۆتەوە ئەم هێرشانە ئەوە دەردەخەن کە سەروەری عێراق بە ئەنقەست پێشێلکراوە و تا ئێستا هیچ شتێک نەکراوە بۆ ڕاگرتنی ئەم گروپە چەکدارە مەترسیدارانە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG