Accessibility links

سەرۆک وەزیری عێراق: نیوەی پەنابەرە ناوخۆییەکانمان گەڕاندۆتەوە بۆ شارەکانیان


سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر عەبادی وتی نیوەی پەنابەرە ناوخۆییەکانی عێراق گەڕێنراونەتەوە بۆ شارەکانی خۆیان کە ژمارەیان لە پێنج ملیۆن پەنابەر زیاترە.

سەرۆک وەزیری عێراق لەمیانەی کۆنگرەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە دووبارە بنیادنانەوەی عێراق لە کوەیت ئەم لێدوانەیدا.

عەبادی وتیشی " عێراق ناوەستێت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کە مەترسییەکەی هیچ جیاوازییەکی نیە لەگەڵ مەترسی تیرۆردا."

جێی ئاماژەیە شازادەی کوەیت سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح لە وتەیەکدا لە کاتی کردنەوەی کۆنگرەکەدا وتی کوەیت یەک ملیار دۆلار وەکو قەرز دەدات بە عێراق و یەک ملیار دۆلاری دیکەش وەکو وەبەرهێنان لەوێ بەکاردەهێنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG