Accessibility links

کوژرانی چالاکەوانێکی سیاسی ئێرانی لە هۆڵەندا


پۆلیس ڕایگەیاند چالاکەوانێکی سیاسی کە کۆمەڵێکی نەتەوەیی عەرەبی دروستکردبوو هەوڵیان دەدا وڵاتێکی سەربەخۆ لەناو ئێراندا دروست بکەن لە هۆڵەندا بە فیشەک کوژرا.

ئەحمەد مەلا نیسی کە خەڵکی ئێرانە و تەمەنی 52ساڵە و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی عەرەبیی بۆ ڕزگارکردنی ئەهواز دامەزراندبوو کە هەوڵی دەدا وڵاتێکی سەربەخۆ لە هەرێمی خۆزستان لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران دروست بکات کە دەوڵەمەندە بە نەوت.

پۆلیسی هۆڵەندا دەڵێت کەسێکیان لە شوێنی تەقەکردنەکە دەستگیرکردووە لە لاهای کاتێک هەوڵیداوە ڕابکات.

پۆلیسی هۆڵەندا لە بەیاننامەیەکدا وتی " لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت، خزمەتگوزاری فریاکەوتن بەخێرایی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و هەوڵیانداوە قوربانییەکە ڕزگار بکەن بەڵام پاش کەمێک گیانی لەدەستداوە."

عەرەبی ئەهواز کەمینەن لە ئێران و دانیشتوانی ناوچەکە زۆربەیان فارسن و هەندێکیان پێیان وایە لەژێر داگیرکەری فارسدا دەژین و دەیانەوێت سەربەخۆ ببن و حوکمی خۆیان بکەن.

ئەهواز دەڵێن ژیانی خۆش و مافەکانی مرۆڤیان لێ حەرام کراوە. نیسی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆیتەرزدا لە مانگی شەشدا وتی دەیەوێت " خاکی ئەهواز و گەلەکەی لە ئێرانی داگیرکەر ڕزگار بکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG