Accessibility links

خۆپێشاندانی دژی ئەمەریکا لە ئێران


هەزاران خوێندکار لە ڕێپێوانێکی ڕێکخراو لە لایەن حکومەتەوە لە تاران کە لە ڕێگای تەلەڤزیۆنەوە بڵاودەکرایەوە ئالای ئەمەریکایان سوتاند.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتێرز لە دۆبەی ئێرانێکان یەکشەمە لە ساڵوەگەڕی داگیرکردنی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ماوەی شۆرشی ئیسلامی لە ١٩٧٩ زاینی و هەروەها سەپاندنی سەرلەنوێی گەمارۆکانی ئەمەریکا بۆ سەر کەرتی سەرەکی نەوتدا دروشمی "مەرگ بۆ ئەمەریکا" یان بەرزکردەوە.

هەزاران خوێندکار لە ڕێپێوانێکی ڕێکخراو لە لایەن حکومەتەوە لە تاران کە لە ڕێگای تەلەڤزیۆنەوە بڵاودەکرایەوە، لە دەرەوەی ئەو خانووبەرانەی کە کاتی خۆی باڵیۆخانەی ئەمەریکای لێبوو، ئالای ئەمەریکایان سوتاند.

خوێندکارانی پەیرەوی خەتی ئیمام لە ٤ی نوامبری ١٩٧٩ی زاینی دوای ڕووخانی حکومەتی شا هیرشیان بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا برد و ٥٢ ئەمەریکیان بۆ ماوەی ٤٤٤ ڕۆژ لە ئەو باڵێۆخانەیەدا بە بارمتە ڕاگرت.

ڕێپێوانی لە ئەم شێوەیە و بە ئەو دروشمە هەموو ساڵی لە سالوەگەڕی داگیرکردنی باڵیۆزخانەکە ئەنجام دەدریت، بەڵام ئەم ساڵ بە دوای بڕیاری تڕامپ لە مانگی مای کە ئەمەریکای لە ڕێکەوتنی ناوکی ئێران دەرهاویشت و بە تایبەتی سەپاندنەوەی گەمارۆکان بۆ سەر تاران، ئەو کاردانەوەیە زۆر توندتر بوە.

سەپاندنەوەی گەمارۆکان لە رۆژی دووشەمە بۆ سەر فرۆشتنی نەوتی ئێران و کەرتەکانی بانکداری وەک هەوڵێک لە لایەن بەڕیوەبەرایەتی تڕامپە کە زۆر بۆ تاران بێنێت دەست لە پرۆگرامەکانی ناوکی و موشەکەکانی باڵستیک هەڵبگرێت.

XS
SM
MD
LG