Accessibility links

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، بڕیاری لە سێدارەدانی ڕامین حوسێن پەناهی مەحکوم دەکات


ڕامین حوسێن پەناهی
ڕامین حوسێن پەناهی

دوای ٢٠٠ رۆژ مانەوە لە بەندیخانەی تاکەکەسی ئەم حوکمەی بۆ سەردرا

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکی هەینی ٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی بەرامبەر بە٢٦ی ژانویه‌ی ٢٠١٨ زایینی دا بڕیار بۆ لە سێدارەدانی ڕامین حوسین پەناهی لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە مەحکوم دەکات.

ئەو ناوەندە جەخت دەکات حوکمی لە سێدارە دانی ڕامین، کە پێنج شەمە لە لایەن دادگایەک لە شاری سنە دراوە، "بەپێی قسەکانی خودی ڕامین و پارێزەرەکەشی، ناوبراو بۆ سەردانی بنەماڵەکەی چووەتەوە کوردستانی ئێران و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک بەشداری لە تێکەڵچوونی چەکداریدا نه‌بووه‌، لە لایەکی ترەوە بە وتە و قسەی خۆدی رامین، ناوبراو چه‌ندین مانگ لە ژێر ئەشکەنجەدا بووه، بۆیه بە لێکدانەوەی هەموو ئەوانه و بەپێی یاساکانی کۆماری ئیسلامیش ناوبراو شیاوی حوکمی سێدارە نییه."

ئەو ناوەندە، بڕیاری لە سێدارەدانی حوسێ پەناهی بە تۆڵە کردنەوەیەک لە خەڵک دەزانێت کە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو خۆپێشاندانی گەورەیان وەڕێخست.

هەروەها وێرای ئەوەی ئەو بڕیارە بە "نامرۆڤانە و نایاسایی" دەزانێت لە هەمان کاتدا داوای هاوکاری لە کۆڕ و کۆمەڵ و ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ لە ئاستی کوردستانی، ئێرانی و نێونەتەوەیی دەکات کە لە بەرامبەر ئەم بڕیارەی کۆماری ئیسلامی دا بێدەنگ نەبن.

هەر لە ئەم پەێوەندییەدا، ئەمجەد حوسێن پەناهی بڕای ڕامین لە وتووێژێکی لە گەڵ ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران کە شەمە لە سەر ماڵپەری ئەو رێکخراوەیە بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، " ڕەحیم هەرگیز تێکەڵاوی تێکهەڵچوونی چەکداری نەبووە. وەزارەتی ئیتلاعات بۆیە ئەو تاوانەی خستۆتە سەر لە بەر چالاکی یەکانی سیاسی بنەماڵە تۆڵەمان لێ بستێنێتەوە."

رێکخراوی لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی لە ٣٠ی مانگی ٦ی ٢٠١٧ لە ڕاگەیەندراوێک دا دەلێت کە ڕامین لە ٢٣ی هەر ئەو مانگە لە ناوچەی سنە لە لایەن پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە دیل دەگیرێت و پاشان بێ سەر و شوێن دەکرێت. هەر ئەو رۆژە پاسداران هێرش دەکەنە سەر ماڵی ڕامین و دوای لێدان و پێدادانی چەند کەس لە برا و خزمەکانی لە نێویان دا بابی پیر و خۆشکەکەی دەگرن. هەڕەشەیان لێدەکرێت کە کۆبوونەوە پێک نەهێنن و لە گەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندن نەدوێن.

ڕامین ١٩ ڕۆژ پێش بۆ بەندیخانەی ناوەندی سنە گوێزرایەوە دوای ئەوەی ٢٠٠ رۆژ لە بەندیخانەی تاکە کەسی وەزارەتی ئیتلاعات دا بەند کرا.

حوسێن ئەحمەدی نیاز، پارێزەی ڕامین لە وتووێژێک دەگەڵ ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ دەڵێت: "حوکمەکە پێنج شەمە پێم ڕاگەیاندرا، و ٢٠ رۆژم ماوە هەیە کە داوای پێداهاتنەوە بە سەر کەیسەدا بکەم کە ئەو کارە ئەنجام دەدەم و هیوادارم دادگای بەرز نارازی ئێمە قەبووڵ بکات."

کۆمێنتی خۆت لە ڕێگەی فەیسبوکەوە بنووسە

XS
SM
MD
LG