فه‌رمانده‌یه‌کی سپای پاسدارانی ئێران یه‌کشه‌مه گوتی که بنکه‌کان و که‌شتییه فڕۆکه‌هه‌ڵگره‌کانی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ریمه‌که‌دا له مه‌ودای موشه‌که‌کانی ئێران دان دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا تاوانی خسته سه‌ر ئێران که هیرشه‌کان بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌کانی نه‌وتی سعودی له لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجامدراون و ئه‌وه‌ش گرژی خستۆته خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
یه‌کێک له ئه‌و دامه‌زراوه‌ی عه‌ڕه‌بستانی سعودی که شه‌مه که‌وته به‌ر هێرش'ئاڕماکۆ' یه ویه‌کێک له دامه‌زراوه‌کانی گه‌وره‌ی نه‌وتی جیهانه.
ئه‌مێر عه‌لی حاجی نژاد به‌رپرسی هێزی واڵایی سپای پاسداران یه‌کشه‌مه گوتی هه‌ر که‌سێک ده‌بێت بزانێت که هه‌موو بنکه‌کان و فڕۆکه‌هه‌ڵگره‌کانی ئه‌مه‌ریکا له مه‌ودای 2،000 کیلومتری له ده‌وری ئێرانن و موشه‌که‌کانی ئێمه ده‌توانێت ئه‌و ئامانجانه بپێکن.
ئاژانسی ته‌سنیم هه‌روه‌ها گوته‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی هێناوه که ده‌ڵێت: " ئێران هه‌میشه به 'شه‌ریکی هه‌مه‌لایه‌نه' ئاماده بووه"، به بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به هێرشه‌کانی شه‌مه له عه‌ڕه‌بستانی سعودیدا بکات.
به گوێره‌ی ڕۆیتێرز سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له په‌یوه‌ندێكی ته‌له‌فۆنی له گه‌ڵ شازاده‌ی سعودی گوتی که ئه‌و هێرشانه کاردانه‌وه‌ی ناله‌باری له سه‌ر ئابووری ئه‌مه‌ریکا و جیهان ده‌بێت.
هه‌روه‌ها کۆشکی سپی له ڕاگه‌یه‌ندنێکی شه‌مه دا گوتی که "کۆشکی سپی هێرشی ئه‌وڕۆی بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌کانی هه‌ستیاری وزه به توندی مه‌حکوم ده‌کات."