Accessibility links

ڕوسیا: هێزەکانی ئێران لە سنووری گۆلان لە سوریا کشاونەتەوە


نوێنەری تایبەتی ڕوسیا لە سوریا ئەلکساندەر لاڤریێنتیڤ

دەزگای هەواڵی تاسی ڕوسی لە زاری نوێنەری ڕوسیا لە سوریاوە بڵاویکردەوە هێزەکانی ئیڕان بۆ دووری 80 کیلۆمەتر لە هێڵی سنووری بەرزاییەکانی گۆلانەوە چەکە قورسەکانیان گواستۆتەوە، بەڵام ئیسڕائیل دەڵێت ئەو کشانەوەیە بەس نیە.

سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد کۆنتڕۆڵی باشووری ڕۆژئاوای سوریای کردەوە بە پشتیوانی ڕوسیا و ئێران و حیزبوڵای لوبنانی، کە ئەوەش وایکرد ئەو هێزانەی کە پشتیوانی لە ئەسەد دەکەن نزیک ببنەوە لە بەرزاییەکانی گۆلان.

مۆسکۆ هەوڵیدا دڵنیایی بداتە ئیسڕائیل کە تەنها دەبێت هێزەکانی سوریا لەسەر خاکی گۆلانی سوریا یاخوود نزیک ئەوێ بڵاوببنەوە. بەڵام ئیسڕائیل سوورە لەسەر ئەوەی دەبێت هەموو هێزەکانی ئێران بە تەواوەتی لە سوریادا بکشێنەوە لەکاتێکدا جەنگی سوریا بەرەو کۆتایی دەچێت.

دەزگای تاسی ڕوسی لە زاری نوێنەری تایبەتی ڕوسیا لە سوریا ئەلکساندەر لاڤریێنتیڤەوە بڵاویکردەوە " ئێرانییەکان کشاونەتەوە و هێزە شیعەکان لەوێ نەماون."

وتیشی کۆمەڵێک سەربازیی ئێرانی وەکو ڕاوێژکار لەنێو هێزەکانی سوریادان کە هێشتا نزیکن لە سنوورەکەوە.

هەروەها وتی " بەڵام هیچ یەکەیەکی پێداویستی سەربازیی و چەکی قورس لەوێدا نەماوە کە هەڕەشە بێت بۆ سەر ئیسڕائیل و بۆ دووری 85 کیلۆمەتر لە هێڵی سنووری دوورکەوتوونەتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG