Accessibility links

سوپای پاسداران له‌ نزیک سنوور کوردێکی کۆڵبه‌ریان کوشت


سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی بینای شاره‌داری بانه‌ بۆ ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌ حکومه‌ت، 26ی مانگی چواری 2018

هێزه‌کانی سوپای پاسداران تا ئێستا ده‌سترێژیان له‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ کۆڵبه‌رانی کورد کردووه‌ و کوشتوویانن.

به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی "کوردپا"ئێواره‌ی سێ شه‌مه‌ 5ی پوشپه‌ڕ هێزه‌کانی ئاسایشی حکومه‌تی ئێران له‌ پێگه‌ی سنووری "گه‌ڵاڵه‌" له‌ کوێستانی قه‌ندیل گرووپێک کۆڵبه‌ری کورد ده‌خه‌نه‌‌ به‌ر ده‌سترێژ و له‌ ئه‌نجامدا کۆڵبه‌رێکی کورد به‌ ناوی شوانه‌ مه‌حمودزاده‌ کوڕی سۆفی عومه‌ر خه‌ڵکی گوندی شینئاوێ سه‌ر به‌ پیرانشار ده‌کوژن و کۆڵبه‌رێکی دیکه‌ به‌ ناوی ناسر عه‌بدول، 25 ساڵه‌ خه‌ڵکی کۆنه‌ لاجان به‌ توندی بریندار ده‌که‌ن.

هه‌روه‌ها له‌ په‌یوه‌ندێکی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی که‌ هه‌واڵه‌که‌ی له‌ماڵپه‌ڕی ئینگلیسی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دا بڵاوکراوته‌وه‌ ئاماژه‌یان کرد که‌ هێزه‌کانی ئاسایش له‌ دیوی ئێران ڕا ده‌سترێژیان له‌ کوڕه‌که‌یان کرد و کوشتیان له‌ کاتێک دا شتوومه‌کی به‌ کۆل له‌ دیوی عێراق را بۆ ئه‌و دیوی سنوور ده‌هێناوه‌.

ئاگادارییه‌ک بۆ بۆنه‌یه‌کی سه‌ره‌خۆشی که‌ له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه‌ بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا نادراوه‌ ده‌ڵێت ڕۆژه‌کانی پێنجشه‌مه‌ و هه‌ینی بۆسه‌ره‌خۆشی دیاری کراوه‌.

هێزه‌کانی ئاسایشی ئێران ئه‌و ڕێگایانه‌ی کۆڵبه‌ران بۆ هێنان و بردنی شتوومه‌ک که‌ڵکیان لێوه‌رده‌گرتن له‌ مانگی 12ی ساڵی زاینی پاره‌که‌ به‌ربه‌ستیان کردن. کاربه‌ده‌ستانی خۆجێێ ئێران گوتیان ئه‌م هه‌نگاوه‌یان له‌ سه‌ر داوای حکومه‌تی عێراق بوو بۆ ئه‌وه‌ی کۆنتڕۆڵی ناوچه‌کانی سنووری بکه‌ن. به‌لام دانیشتوان ئه‌وه‌ به‌ ڕاست نازانن چونکه‌ ئه‌وان پێیان وایه‌ تاران زۆر له‌ کاره‌کانی عێراق وه‌رده‌دات.

XS
SM
MD
LG