ڕۆژی جیهانی بەرنگاربوونەی هۆمۆفۆبیا کە ڕۆژی یەکشەمە بەڕێوەچوو، یەکێک لە ڕۆژە گرنگەکانە بۆ کۆمەڵەی ئێڵ جی بی تی (LGBT)و بەتایبەت بۆ هاوڕەگەزخوازەکان.
ئەوان هەوڵدەدەن لەم ڕۆژەدا سەرنجی خەڵک ڕاکێشن بۆ کێشەکانی خۆیان و هەنگاوێک هەڵگرن لە پێناوی کەم کردنەوەی ئەو نابەرابەرییانەی ڕۆژانە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە بە هۆی شووناس و ڕەگەزیانەوە .
هۆمۆفۆبیا چییە و چی کەسانێک لە کۆمەڵگەدا دەگڕیتەوە؟
سەرچاوەکانی ترسی کۆمەڵگە لە خەڵکی کوئیر بۆ چی دەگەڕێتەوە؟
دۆخی خەڵکانی کوئێر لە ئیران و بە تایبەت کۆمەڵگەی کوردی لە ئیستادا چۆنە؟
کاریگەرییە نەرینیەکانی قەبووڵ نەکردن و دانپێدانەنانی کۆمەڵگە بە بوون و ماڤی ئەم کەمینانە چۆن خوی نیشان دەدات؟
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە و هەندێ بابەتی دیکە بەفراو نووری ئەمرۆ لەگەڵ کاوە کرماشانی، وتەبێژی ڕیکخراوی تۆڕی ماڤی مرۆڤی کوردستان و هەوەرها چالاکێکی دڵسۆزی ماڤی کۆمەڵەی ئێل جی بی تی (LGBT) وتووێژی کردوە.