Accessibility links

گه‌مارۆکانی ئه‌مه‌ریکا دژی ئێران؛ خساره‌کان و ده‌ره‌نجامه‌کانی


خۆلی نوێی گه‌مارۆ ئابوریه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دژی ئێران دووشه‌ممه ده‌ستی پێکرد. ئه‌م گه‌مارۆیانه که‌سایه‌تیه‌کان و کۆمپانیاکان له وڵاتانی ده‌کاته ئامانج و پیشه‌ی نه‌وت، پێوه‌ندیه بانکیه‌کان، کەشتیڕانی، خزمه‌تگۆزاری بیمه و به‌شی ئێنرژی ده‌گرێته خۆی.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له ده‌ره‌نجامی ئه‌‌م گه‌مارۆیانه، داهاتی ئێران له ئاستێکی به‌رچاو دابزێت و ئابووری ئێران تووشی قه‌یران بێت.

ئه‌م گه‌مارۆیانه چ کاریگه‌ریێکی له سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ له ئێران ده‌بێت؟ ئێران له ده‌ره‌نجامی کاریگه‌ریەکانی ئه‌م گه‌مارۆیانه مل که‌ج ده‌بێت به‌رانبه‌ر به داخوازیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا یان نا؟ چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له ده‌ره‌نجامی ئه‌م گه‌مارۆیانه و گرفتی ئابوری خۆپیشاندانه‌کان و مانگرتنه‌کان له ئێران بگاته ئاستێک که ده‌سه‌ڵاتی ئێران بێنێته سه‌ر ئه‌ژنۆ؟

بۆ باس لە سەر ئەم تەوەرە، لە بەرنامەی ڕوانگە میوانداری به‌ڕێزان غالب حه‌بیبی، چالاکی سیاسی و ئه‌ندامی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران و ئه‌حمه‌د مه‌له‌کی چالاکی مه‌ده‌نی له باژێڕی مه‌ریوان ده‌که‌ین.

please wait

No media source currently available

0:00 0:23:23 0:00

XS
SM
MD
LG