Accessibility links

ڕوانگە: مانگرتنی بازار و ناڕەزایەتیەکانی گشتی لە ئێران


مانگرتن
مانگرتن

به پێی هەندێک ڤیدیو و کۆمەڵێک وێنه که له تۆڕه کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبونەتەوه و هەروەها پشتڕاستکردنەوەی سەرچاوه خوجێیەکانی نێوخۆی ئێران له وتووێژ لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، ئەمڕۆ دووشەممه دوکان و بازاڕەکان له چەندین شاری ئێران بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتی خۆیان به گرانی و نەبوونی کاسبی مانیانگرتووه و دوکان و بازاڕیان داخستوه.

له ناوچه کوردنیشەکانی ئێران و پارێزگای کوردستان لانی کەم له سێ شاری کرماشان، سنه و سەقز پێشوازیـیەکی زۆر لەم مانگرتنه کراوه. ئاژانسی هەواڵنێری مۆکریان نیوز ڕایگەیاندوه دوکاندارەکان له سەقز و سنه له پارێزگای کوردستان له ئەم مانگرتنەدا بەشداربوون.

جگه لەم سێ شاره، لە هەندێک شاری تری ئێران، لەوانە میاندواو، هیرمەند، بۆرازجان، گۆرگان، زەنجان، نیکشار، ئەراک، کنارەک ئێسفەهان، مەشهەد، تاران، تەورێز، چابەهار، سەراوان، شاەڕەزای ئێسفەهان و رەشت دوکاندارەکان بەشداری مانگرتنەکه بوون.

له شاری تاران لەگەڵ ئەوەی بازاڕی گەورەی تاران کراوە بوو و به گشتی دانەخرابوو، بەڵام بازاڕی تەڵا و دوکانەکان له هەندێک له شەقامە سەرەکیەکان و لەوانه له شەقامی کاریگەری باشوری به گشتی داخرابوون.

بۆ باس سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئه‌م مانگرتنانه ئایا ده‌توانێت ببێته هۆی گۆڕانکاری جیدی سیاسی له ئێران له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان مۆحه‌ممه‌د خاکی، ڕۆژنامه‌وان و لێکۆڵه‌ری سیاسی و شه‌ماڵ مامزاده بۆکانی، نووسه‌ر و ڵێکۆڵه‌ری سیاسی وتووێژمان کردوه.

please wait

No media source currently available

0:00 0:33:39 0:00

XS
SM
MD
LG