یه‌ک له ئه‌و پرسانه‌ی که له هه‌ل و مه‌رجی ئێستای ئێران‌دا سه‌باره‌ت به کوردستان دێته ئاراوه هه‌ندێ چالاکی گه‌نجان له کۆمه‌ڵگا و هه‌روه‌ها له نێو حیزبه‌کانی کوردستان دایه. پرسیار ئه‌وه‌یه که چه‌ند نه‌وه‌ی نوێ توانیویه‌تی جێ پێی خۆی له کۆمه‌ڵگادا بکاته‌وه و بیر و ڕاجیاوازه‌کانی کاریگه‌ری له سه‌ر هاوکێشه‌کان داناوه؟
حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران چه‌ند ئاماده بوونه ئه‌و گه‌نجانه‌ی حه‌زی نه‌ته‌وایه‌تی و هزری سیاسیان هه‌یه به جیدی وه‌ربگرن و درگایان بۆ بکه‌نه‌وه و ته‌نانه‌ت به‌رپرسایه‌تییان پێ بسپێرن. له هه‌نده‌ران چه‌ند ئه‌و گه‌نجانه‌ی له ساڵانی رابردوودا نیشته‌جێ بوون توانیویانه لۆبییه‌کی به‌هێز بۆ کاریگه‌ری له سه‌ر سیاسه‌تی وڵاتانی بیانی به‌رامبه‌ر به ئێران و پرسی کورد پێک بێنن.
به گشتی بیری نوێ و بیری کۆن له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا چه‌ند توانیویانه له خزمه‌تی ئه‌و پرۆژه نه‌ته‌وایه‌تی یا سیاسییه‌دا بن که هه‌ڵگرانی ئه‌م بیرۆکانه بانگه‌شه‌یان بۆکردووه.
له به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وتووه بۆ تاو و تۆکردنی ئه‌م باسه میوانداری هه‌ر یه‌ک له به‌ڕێزان عارف نادری، لێکۆله‌ری سیاسی و سۆرانی شیرزاد، لێکۆله‌ر و چالاکی سیاسی هه‌ر دوو دانیشتووی نۆروێژ ده‌که‌ین.