به پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی سێشه‌ممه 17 مانگی 7، ئیقبال مورادی، چالاكی دژه ئێعدام، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان و باوكی به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام زانیار مۆرادی، له شاری پێنجوێن له كوردستانی عێراق له لایه‌ن که‌سانی نه‌ناسراوه ڕفێندراوه و دواتر کۆژراوه.
چالاکانی سیاسی کورد و هه‌روه‌ها هه‌ندێک له حێزبه سیاسیه‌کانی کوردستانی ده‌ڵێن نیشانه‌كان وا ده‌ریده‌خه‌ن كه كۆماری ئیسلامی تاوانباری ئه‌و تیرۆرەن. ئه‌وه یه‌كم جار نییه كه ئیقبال مورادی ده‌كه‌وێته به‌ر هێرشی تێرۆریستی. پێشتریش له مانگی 4 ساڵی 2011 له ده‌ورووبه‌ری شاری پێنجوێن هێرشێكی له‌و چه‌شنه‌ی كرایه سه‌ر و به تووندی بریندار بوو بەڵام گه‌یه‌ندرا نه‌خۆشخانه و له مردن ڕزگاری بوو.
چالاکان ده‌ڵێن داوا له به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن به زووترین كات تاوانباران بدۆزرێنه‌وه و به سزای شایسته‌ی خۆیان بگه‌ن.
بۆ باس له سه‌ر ئەم تیرۆرە و بە گشتی مێژووی تیرۆری چالاکانی سیاسی کوردی ئێرانی له هه‌رێمی کوردستان له به‌رنامه ڕوانگەی ئه‌م حه‌وته له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان خاتوو چنور پێنجوێنی، چالاکی مه‌ده‌نی و هاوسه‌ری چالاکی سیاسی تیرۆر کراوی گیان‌به‌خت کردوو که‌مال شیخ سادق و حه‌مید ئێبراهیمزاده، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان و شۆڕش که‌ریمی، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه وتووێژمان کردوه.