بابه‌تی ڕێککه‌وتنی ناوه‌کی ئێران دیسان هاتۆته ئاراوه و ده‌گوترێت تیشکی باسه‌کان له چاوپێکه‌وتنی دووشه‌مه نێوان دانۆڵد تڕا‌مپ و بنیامین نه‌تان یاهوو، ئێران و ڕێککه‌وتنی ناوه‌کی ده‌بێت.
له هه‌مان کاتدا، سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه بۆ تاران به مه‌به‌ستی باس له سه‌ر به‌رنامه‌ی موشه‌کی ئێران به ئه‌و مانایه ده‌بێت که فه‌ڕانسه پشتگیری له داواکاری تڕا‌مپ بۆ گوشارخستنه سه‌ر به‌رنامه موشه‌کی ئێران ده‌کات.
جه‌ه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاندووه که زیادکردنی گوشاره‌کان له سه‌ر ئێران ده‌توانێت ببێته هۆی بڕانی زنجیره وتووێژه‌کانی نێوان ئێران و ئه‌رووپا.
کۆی ئه‌م بابه‌تانه ئه‌و گومانه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه که به ته‌واوبوونی مۆڵه‌تی 90 رۆژه‌ی تڕا‌مپ به ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ئیتر له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه پشڕاست ناکرێته‌وه و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
بۆ باس له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له گه‌ڵ ئازاد شه‌ریفی، لێکوله‌ری سیاسی وتووێژمان کردووه.