نزیک به مانگێک دوای سه‌رکوتکردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له ئێران هه‌ندێک له هه‌ڵوێسته‌کانی به‌رپرسانی ئێرانی ئه‌و پرسیاره سازده‌کات که چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه و به پێی به‌راوردی به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئایا خه‌ڵکی ناڕازی کۆنتڕۆڵ ده‌کرێنه‌وه یان نا؟
عه‌له‌م ئەلهۆدا، پێشنوێژی مه‌شهه‌د ده‌ڵێت به‌شداری له ڕێپێوانی 22ی ڕێبه‌ندان، ساڵوه‌گه‌ڕی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی 79، به فه‌رمانی خودا له قورعانی پیرۆزدا له سه‌ر هه‌موو موسوڵمانان فه‌ڕزه. ئه‌م هه‌ڵوێسته ده‌گمه‌نه به‌مانای نیگه‌رانی به‌رپرسانی ئێرانی له به‌شداری نه‌کردنی خه‌ڵک له ئه‌م ڕێپێوانه و نیشاندانی جۆرێک ناڕه‌زایه‌تی مه‌ده‌نییه یان نا؟
چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ڕێکخراوه‌کانی ئوپوزسیۆن له ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له نێوخۆی ئێران بتوانن ڕێبه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ناڕازی بگرنه ئه‌ستۆ و چه‌ند کۆماری ئیسلامی توانا و ئیمکانی پێویستی بۆ به‌رگری کردن له سه‌رهه‌ڵدانێکی نوێی له به‌رده‌ستدایه؟
له وتووێژ له گه‌ڵ به‌ڕێز سیاوه‌ش ئۆوه‌یسی، لێکۆله‌ری سیاسی له تۆرنتۆ، ئه‌م بابه‌ته تاوتۆ ده‌که‌ین.