دوای خۆپێشاندانه‌کانی ئێران، به پێی ئه‌و دروشمانه‌ی خۆپێشانده‌ران دەیاندا و هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی ڕێفۆرمخوازان له ئێران بوویان ئه‌و پرسه هاتۆه‌ته ئاراوه چیتر جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی ئێران باوه‌ڕیان به کاریگه‌ری گوتاری ڕێفۆرمخوازی نه‌ماوه. ڕێفۆرمخوازه‌کان له به‌رانبه‌ردا ده‌ڵێن هه‌رچه‌شنه چالاکییه‌ک بۆ له ناوبردنی کۆماری ئیسلامی ده‌بێته هۆی شه‌ڕێکی نێوخۆیی و ئێران ڕه‌وشێکی هاوشێوه‌ی ئێستای سوریا ئه‌زمون ده‌کات.
چه‌ند خۆپێشانده‌ران توانیویانه پلاتفۆرمێکی سیاسی پێشکه‌ش بکه‌ن که به گشتی بکه‌وێته ئه‌ودیوی گوتاره‌زاڵه‌کانی نێو کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه؟ به نیسبه‌تی کورد و هه‌روه‌ها گه‌لانی تری غه‌ریری فارس گوتاری ڕادیکاڵی دژی کۆماری ئیسلامی چه‌ند ده‌توانێت سه‌رنج ڕاکێش بێت؟
هێزه سیاسیه ڕادیکاڵه‌کان و چه‌په‌کان و ڕێکخراوه کرێکارییه‌کان و ڕێکخراوه‌کانی تر چه‌ند ده‌توانن له ڕه‌وشی ئێستا دا ئه‌لترناتیوێکی کارا بخه‌نه به‌ر ده‌ستی خه‌ڵک و گوتاری ڕێفۆرمخوازی به ته‌واوی بخه‌نه په‌راوێزه‌وه؟
له وتووێژ له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن مۆعارفی‌پوور، چالاک و چاودێری سیاسی، لێم پرسی ڕێفۆرمخوازه‌کان له‌م ناڕه‌زیایه‌تیانه کراونه‌ته ئامانج یان به گشتی رێفۆرمخوازی به هه‌ر شێواز و چه‌شنێکی؟ کۆماری ئێسلامی چۆن ده‌توانێت به‌ره‌نگاری مه‌ترسی ڕووخانی خۆی بێت؟ چه‌ند چاوره‌ڕوانی ئه‌وه ده‌کات که خه‌ڵک ڕوو بکه‌نه حێزبه کلاسیکه‌کان چ له کوردستان و چ له ئێران به گشتی؟