Accessibility links

ڕوانگە: بەرز بونه‌وه‌ی ئاستی سه‌رکوته‌کان له ساڵی 2017 له جیهاندا


ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی فریدم هاوس سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئازادی ودێمۆکڕاسی له جیهاندا له ساڵی 2017 بڵاو کرایه‌وه‌توه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته ڕه‌وشی ئازادی و دێمۆکڕاسی له جیهاندا به گشتی له ساڵی 2017 له به‌راوه‌رد لەگەڵ ساڵی 2016دا خرابتر بوه و له وانه ئازادی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌و چوار وڵاته‌ی کوردستان به سه‌ریدا دابه‌ش بوه خرابتر له ساڵی پێشوویه‌تی.

پرسیار ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر چی به پێی ڕچاوکردنی ده‌سه‌ڵاته نادێمۆکڕاته گه‌نده‌ڵه‌کان له‌م چوار وڵاته ناکرێت چاوه‌ڕوانی باشتربوونی ڕه‌وشه‌که بکه‌ین چی له‌و وڵاتانه له‌م دوایانه‌دا ڕوویداوه که ساڵی 2017ی له ساڵی پار له‌م بواره‌وه خرابتر کردوه؟ له تۆرکیا چی ڕوویداوه؟ له ئێران چی بوه‌ته هۆی خرابتر بوونی ڕه‌وشه‌که؟ له سوریا و عێراق شه‌ڕی نێوخۆی و شه‌ڕی تیرور ڕه‌نگه بوبێته هۆی ئاڵۆزتر بوونی ئازدیه‌کان.

له تۆرکیاش ڕه‌نگه درێژەهاتنی سه‌رکۆتکردنه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغان به بیانوی کودتای دوو ساڵ پێش و هه‌روه‌ها شه‌ڕی دژی کورد زیاترین کاریگه‌ری له سه‌ر پێشلکردنی مافی مرۆڤ و به‌ربه‌ست خستنه سه‌ر ئازادیه‌ سه‌ره‌تایه‌کانی مرۆڤ بوبێت.

له ئێران چی بوه‌ته هۆی خرابتر بوونی ڕەوشه‌که؟ چه‌ند له‌م سه‌رکوتانە کورد و کوردستانی ئێرانی گرتوه‌ته‌وه؟ چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ و ڕۆژنامه‌وانان چه‌ند توانیویانه ئه‌م سەرکوتانه بگوازنه‌وه و جیهانی لێ ئاگادار بکه‌ن؟

له به‌رنامه‌ی ڕوانگەی ئه‌م حه‌وتەدا ئه‌م باسه له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان مه‌سعود کوردپور له به‌رپرسانی ئاژانسی مۆکریان نیوز و ڕۆژنامه‌وان و هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌ت مه‌عروفی، به‌رپرسی ڕیکخراوه‌ی مافی مرۆڤ له کوردستان، روژهه‌ڵات تاوتۆ ده‌که‌ین.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:23:20 0:00

XS
SM
MD
LG