چه‌ند ئاماده بوونی ژنان له گۆڕه‌پانی سیاسی ئێران‌دا کاریگه‌ری له سه‌ر گۆڕانی ڕه‌وشی سیاسی هه‌یه؟ بێ ئاماده بوونی ژنان و گۆڕانی پێگه و جێگای ژنان له کۆمه‌ڵگا و قه‌واره‌ی سیاسی‌دا هیچ گۆڕانکاریەکی سیاسی بنه‌ڕه‌تی له ئێران‌دا دێته ئاراوه؟
ژنێکی ئێرانی چه‌ند ڕۆژ پێش خۆپیشاندانه‌کان له شه‌قامی شۆڕشی تاران و له جه‌نگه‌ی نیوه‌ڕۆدا، چوه سه‌ر چوارگوشەیە‌کی کۆنترۆڵی کاره‌با و سه‌رپۆشه سپیه‌که‌ی که‌ی داده‌گرێت و به داربه‌ستێکه‌وه ده‌یبه‌ستێ و بێ هیچ وشه‌یێک ده‌یسوڕێنێته‌وه. ئه‌م ژنه قاتی فه‌رمی و ناچاری ژنانی ئێران واته مانتۆیشی له به‌ر نه‌بووه و بۆ چه‌ند خوله‌کێک به‌رده‌وام ده‌بێت تا کاتێک هه‌ندێک هێزی ئاسایشی دێن و له سه‌ر چوارگوشەکە ده‌یهێنه خواره‌وه و ده‌ستبه‌سه‌ری ده‌که‌ن و ده‌یبه‌ن.
وێنه و ڤیدیۆی ئه‌م ژنه له تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا بڵاو کراوه‌ته‌وه و باسێکی زۆری خۆلقاندوه. ئه‌م ژنه ئێستا چی به سه‌رهاتوه و بۆچی که‌س نێو و نیشانی نازانێت؟ بۆچی چالاکی ئه‌م ژنه وه‌ک هه‌وڵێکی قارمانانه چاوی لێده‌کرێت؟ سه‌رپۆش و داپۆشانی ژنان بۆ کۆماری ئیسلامی بۆ ئه‌وه‌نده گرینگه؟
ئایا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ژنانی ئێرانی تریش به‌م شێوازه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان نیشان بده‌ن و ئه‌م چالاکیه تاکیه‌ی دژی حیجاب و سه‌رپۆشی به ناچاری ژنان، ببێته چالاکیێکی به‌ربڵاوی گشتگیر؟
بۆ تاوتۆکردنی ئه‌م باسه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دۆکتور کوێستان گادانی وتووێژمان کردوه.