Accessibility links

شه‌هلا ده‌باغی: هێزی ژنان هێزێکی یه‌ک لایکه‌ره‌وه بۆ کۆمه‌ڵگایێکی ئازاد و به‌رانبه‌رە

  • شاهێد عەلەوی

خۆپێشاندانه‌کان له‌ ئێران پرسیارێکی زۆری به‌ نیسبه‌تی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئێران و کاریگه‌ری ناڕه‌زایه‌تی گشتی له‌ سه‌ر کۆماری ئیسلامی درووست کرد. چه‌ند ئه‌م خۆپێشاندانانه‌ ئه‌گه‌ری دووپات بوونه‌وه‌ی هه‌یه‌ و کۆماری ئیسلامی چۆن ده‌توانێت ئه‌و قه‌یران و گرفتانه‌ی که‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تی گشتییه‌کانه چاره‌سه‌ر بکات؟

بزووتنه‌وه‌ی کوردی و چالاکانی کورد چۆن ده‌توانن له‌ ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ بۆ بره‌وپێدان به‌ خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان که‌ڵک وه‌ربگرن. به‌ربڵاونه‌بوونی خۆپێشاندانه‌کان له‌ هه‌ندێک له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کان له‌ ئێران کاردانه‌وه‌ی نیگه‌رانی گه‌لی کورد به‌ نیسبه‌تی ئاکامه‌کانی ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ بوو یان تاکتیکێکی گۆنجاو بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی زیانه‌کان له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کان بوو.

له‌م پیوه‌ندیه‌دا، کۆمەڵێک لە ژنانی خەباتکاری کورد بانگەوازێکیان له ژێر نێوی هەڵوێستەکانمان پێناسەمان ئەکەن" بڵاو کردوه‌ته‌وه. بە پێی بانگەوازەکە "دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵانی ڕابردوودا و بێ پەروایی کۆماری ئیسلامی لە پیلانگێڕی لە هەموو ناوچەکەدا و پەیڕەوکردنی سیاسەتی تێکدانی باری ئەمنی هەموو وڵاتانی ناوچە بەو خیاڵە کە خۆیان وەکوو تێکدەر هیچ پریشکێک لەو ئاژاوەگەلەیان بەرناکەوێ، هەموو نیشانەکانی وەزعی ئەمڕۆی ئێرانیان پێ بوو."

لەم بانگەوازەدا هەروەها وتراوە " ئێمە وەکوو ژنانی خەباتکاری کوردستان، هەموو ڕێکخراوەکانی ژنان و هەموو کەسایەتییە

چالاکەکانی ژنان کە جێ پەنجەیان لە خەباتی نەتەوایەتی کورد و خەباتی یەکسانی خوازی ژنان دا دیارە، بانگهێشتئەکەین بۆ پێکهێنانی هاودەنگییەکی گشتی کوردستانی بە مەبەستی پشتگیری لە شۆڕشی نەتەوەکانی ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی. پاڵپشتی هەمەلایەنە لە ژنانی ڕاپەڕیو بۆ وەدیهێنانی مافە ڕەواکانی خۆیان و ڕێکخستنی چالاکی میدیایی و سیاسی هاوبەش لە دەرەوەی وڵات

تایبەت بە دۆخی ژنی کورد لەم ڕاپەڕینەدا، بۆ گەیاندنی دەنگی ژنانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە گوێی دنیا و ڕاکێشانی سرنجی کۆمەڵگای جیهانی بۆ خەباتی ئەوان ئەرکێکی نەتەوەییە."

بۆ باس سەبارەت بە هۆکارەکانی بڵاوکردنەوەی ئەم بانگه‌وازه، له‌گه‌ڵ خاتوو شه‌هلا ده‌باغی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ری ئه‌ده‌بی به ڕوانگه‌ی جه‌نده‌ره‌وه، یه‌ک له‌و خانمانه‌ی که‌م ئه‌م به‌یاننامه‌ی واژۆ کردوه وتووێژ ده‌که‌ین.

XS
SM
MD
LG