خۆپیشاندەران ڕۆژی دوشەممە بۆ پەنجەمین ڕۆژ ناڕەزاییان دژی حکومەت دەربڕی سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی ئێرانی ئاگاداریان کردنەوە کە ڕێوشوێنی توند دەگرنە بەر دژیان. بەپێی دەزگا هەواڵیەکە، ڕۆحانی وتویەتی " چارەسەرکردنی کێشەکان کارێکی ئاسان نیە و کاتی زۆری دەوێت. پێویستە لەسەر حکومەت و گەل یارمەتی یەکتر بدەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە." دەزگای فەڕمی هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە زاری ڕۆحانیەوە بڵاویکردەوە " گەل ئازادی تەواوی هەیە ڕەخنە لە حکومەت بگرێت و ناڕەزایی دەرببڕێت بەڵام دەبێت ناڕەزایی دەربڕینەکە بەشێوەیەک بێت ڕەوشەکە و باری ژیانیان باشتر بکات بەڵام ڕەخنەگرتن جیاوازە لە توندوتیژی و تێکدانی موڵکی گشتی."
ته‌له‌ڤزیۆنی حکومه‌تی ئێرانیش ڕایگه‌یاند 10 که‌س له خۆپێشاندانه‌کانی رۆژی یه‌ک شه‌مه له شاره‌کانی جۆربه‌جۆری ئێران کوژراون. ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه رۆژی دووشه‌مه ئه‌م هه‌واڵه‌ی راگه‌یاند به‌لام زانیاری زیاتری دابین نه‌کرد. ماشالا نێعمه‌تی، فه‌رمانداری شارستانی دوروود سه‌ربه ئوستانی لۆڕستانیش رۆژی یه‌ک شه‌مه هه‌واڵی سه‌باره‌ت به کوژرانی دوو که‌س دا.
هه‌روه‌ها هێدایه‌توڵا خادمی نوێنه‌ری شارستانی ئیزه له ئوستانی خوزستانیش به ئاژانسی ئیلنای گوت که خه‌ڵکی شارستانیش وه‌ک هه‌ندێک له شاره‌کانی دیکه رۆژی یه‌ک شه‌مه له ناڕه‌زایی ده‌ربڕێن به‌رامبه‌ر به گرفته‌کانی ئابووری دوو که‌س کوژران و چه‌ند که‌سیش له ئه‌و شارستانه دا بریندر بوون.
بۆچی ئه‌م خۆپیشاندانه ئێستا جگه له کرماشان و له سنه، له کوردستان به شێوازێکی به‌ربڵاو نه‌بینراوه و ئه‌گه‌ر کوردستان په‌یوه‌ستی ئه‌م خۆپیشاندانه بن ئایا ڕه‌وشه‌که به ته‌واوی له کۆنترۆڵی کۆماری ئێسلامی وه‌ده‌ر ناچێت؟ ئایا ئه‌م خۆپیشاندانه به‌ربڵاوه به مانای ده‌ستپێکی شۆڕشێکی نوێ له ئێرانه و ئاکامی ڕووخانی کۆماری ئێسلامی ده‌بێت یان نا؟
بۆ تاوتۆکردنی ئه‌م باسه له گه‌ڵ به‌ڕێز کەمال کەریمی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان وتووێژمان کردووه.