Accessibility links

ڕه‌زا که‌عبی: هه‌موو حیزبه کوردستانیەکانی ئێران پشتگری له خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له ئێران ده‌که‌ن


لە رۆژی پێنج شەممەوە دەیان هەزار ئێرانی بە شەقامەکانی شارە جۆارجوره‌کانی ئێران بڵاوبونەوە. خۆپیشاندانەکە بۆ نیشاندانی ناڕەزایی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخ و رەخنەگرتن لە حکومەت بوو کە هاوکات پۆلیس چەندین کەسی دەستگیرکردووە و کاربەدەستان ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند دوو خۆپیشاندەر لە خۆپیشاندانە جیاوازەکانی ئێراندا کوژراون.

کۆمەڵێک ڤیدیۆ بڵاوبونەتەوە کە پیشانی دەدەن خەڵک هاواردەکەن و دروشمی "مەرگ بۆ روحانی" و "مەرگ بۆ دیکتاتۆر" دەڵێنەوە و پۆلیسیش بڵاوە بە قەڕەباڵەغییەکان دەکات لەڕێی بەکارهێنانی ئاوپرژاندن و گازی فرمێسکڕێژەوە و تەقەکردن لێیان.

بە گویرەی ڕاپۆرتەکانی ئاژانسەکانی ئاسۆشێتێدپرێس و ڕوێتێرز خۆپێشاندانەکانی سیاسی لە ئێران بە دەگمەن و ئەو خۆپێشاندانانەی ئەم دواییانە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی بایی پێدوایستییەکانی ژیان شەپۆلێکی هەرە گەورەی لە ناڕەزاییەکان ساز کردوە کە لەوەتا نائارامی ٢٠٠٩ لە ئێران دا وێنەی نەبوو.

خەڵک لە بەرامبەر دەسەلاتداری مەلاکان تووڕەن و نیگەرانی ئەو خۆتێکەڵ کردنەی ئێران لە ئەو شەڕانەی هەریمین کە لە سوریا و لە عێڕاق دا هەن. خۆپێشاندەران لە زۆربەی شارەکان دروشمەکانی "بەندکراوان دەبیت ئازاد بکرێن"، و "یان ئازادی یان مەرگ" یان دەگوتنەوە.

هەندێک لە خۆپێشاندەەران هەروەها ڕەخنەیان لە پشتیوانی ئێران بۆ بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لە شەڕی ناوخۆیی گرت، کە تێیدا سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئێران ڕۆلێکی گەورەی تێدا هەیە. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا ڤیدئۆی ئەو خۆپێشاندانانە بڵاوبوونەتەوە کە نیشان دەدەن خەڵک لە بەرامبەر سەرکوت و زۆرداری دەیان ساڵەی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران وەزاڵە هاتوون.

وەزیری ناوخۆی ئێران ئاگاهییەکی هەڕەشە ئامێزی داوە بە خۆپیشاندەران و دەڵێت حکومەتی ئێران بەرەنگاری هەموو ئەوانە دەبێتەوە کە توندوتیژی دەگرنە بەر و ئاژاوە دەنێنەوە. ئەم ڕاگەیاندنەی عەبولڕیزا ڕەحمانی لە کاتێکدایە زۆرێک لە شیکەرەوە خۆپیشاندانی گەلانی ئێران بە سەرەتای یاخیبوونێکی گشتی دادەنێن و بە دووریشی نازانن وەربچەرخێت بۆ شۆڕشێک، وەک دکتۆر عەلی ڕیزا نوری زادە، پسپۆڕی کاروباری سیاسی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت لەو ڕوانگەیەوەی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1979 دا سەرەتایەکی هاوشێوەی هەبووە.

ئایا ئه‌م خۆپیشاندانه به‌ربڵاوه به مانای ده‌ستپێکی شۆڕشێکی نوێ له ئێرانه و ئاکامی ڕووخانی کۆماری ئێسلامی ده‌بێت یان نا؟

بۆچی ئه‌م خۆپیشاندانه ئێستا جگه له کرماشان و ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له سنه، له کوردستان به شێوازێکی به‌ربڵاو نه‌بینراوه و ئه‌گه‌ر کوردستان و ئازه‌ربایجان په‌یوه‌ستی ئه‌م خۆپیشاندانه بن ئایا ڕه‌وشه‌که به ته‌واوی له کۆنترۆڵی کۆماری ئێسلامی وه‌ده‌ر ناچێت؟

بۆ تاوتۆکردنی ئه‌م باسه‌ له‌ گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌زا که‌عبی جێگری سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان وتووێژمان کردووه‌

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:40 0:00

XS
SM
MD
LG