Accessibility links

کاوە ئاهەنگەری:خۆپیشاندانه‎کان له ئێران ده‌گه‌رێته‌وه بۆ واقێعی داڕماوی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری ئیران


رۆژی پێنج شەممە سەدان ئێرانی بە شەقامەکانی مەشهەددا بڵاوبونەوە، ئەم شارە دووەمین شاری گەورەی وڵاتەکەیە. خۆپیشاندانەکە بۆ نیشاندانی ناڕەزایی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخ و رەخنەگرتن لە حکومەت بوو کە هاوکات پۆلیس چەندین کەسی دەستگیرکردووە.

کۆمەڵێک ڤیدیۆ بڵاوبونەتەوە کە پیشانی دەدەن خەڵک هاواردەکەن و دروشمی "مەرگ بۆ روحانی" و "مەرگ بۆ دیکتاتۆر" دەڵێنەوە و پۆلیسیش بڵاوە بە قەڕەباڵەغییەکان دەکات لەڕێی بەکارهێنانی ئاوپرژاندن و گازی فرمێسکڕێژەوە.

بە گوێرەی میدیاکانی نزیک لە حکومەتی ئێرانیش خۆپیشاندان هەردوو شاری کاشمەر و نیشابوری سەر بە پارێزگای خۆراسان ئەنجامدراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە بەشێک لە هاوڵاتیانی ئێران گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی دامودەزگاکانی حکومەت بە هۆکار دەزانن بۆ خراپی باری ئابووری وڵاتەکە، لە کاتێکدا ڕێژەی بێکاری لە وڵاتەکەدا لەسەدا 12 یە، کە ژمارەیان لە وڵاتەکەدا دەگاتە زیاتر لە سێ ملیۆن کەس. لەکاتێکدا دانیشتوانی ئێران 80 ملیۆن کەسە، رێژەی بێکاری لەساڵی پارەوە 1.4 زیادیکردووە.

هاوکات شەمە خۆپیشاندانەکان چەند شارێکی دیکەی ئێرانی گرتەوە بەتایبەتی تارانی پایتەخت. هەر شەمە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەڕێی وەزارەتی دەرەوەو لەڕێی بەیاننامەیەکەوە دەستگیرکردنی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە شەرمەزار کرد.

بۆ باس سه‌باره‌ت به‌م بابەتە میوانداری به‌ڕێز کاوە ئاهەنگەری، نوێنه‌ری حێزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران له بێلژیک دەکه‌ین.

XS
SM
MD
LG