Accessibility links

خۆپیشاندانه‌کان له ئێران و هه‌لوێستی کورده‌کان له ئێران


رۆژی پێنج شەممە سەدان ئێرانی بە شەقامەکانی مەشهەددا بڵاوبونەوە، ئەم شارە دووەمین شاری گەورەی وڵاتەکەیە. خۆپیشاندانەکە بۆ نیشاندانی ناڕەزایی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخ و رەخنەگرتن لە حکومەت بوو کە هاوکات پۆلیس چەندین کەسی دەستگیرکردووە.

کۆمەڵێک ڤیدیۆ بڵاوبونەتەوە کە پیشانی دەدەن خەڵک هاواردەکەن و دروشمی "مەرگ بۆ روحانی" و "مەرگ بۆ دیکتاتۆر" دەڵێنەوە و پۆلیسیش بڵاوە بە قەڕەباڵەغییەکان دەکات لەڕێی بەکارهێنانی ئاوپرژاندن و گازی فرمێسکڕێژەوە.

بە گوێرەی میدیاکانی نزیک لە حکومەتی ئێرانیش خۆپیشاندان هەردوو شاری کاشمەر و نیشابوری سەر بە پارێزگای خۆراسان ئەنجامدراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە بەشێک لە هاوڵاتیانی ئێران گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی دامودەزگاکانی حکومەت بە هۆکار دەزانن بۆ خراپی باری ئابووری وڵاتەکە، لە کاتێکدا ڕێژەی بێکاری لە وڵاتەکەدا لەسەدا 12 یە، کە ژمارەیان لە وڵاتەکەدا دەگاتە زیاتر لە سێ ملیۆن کەس. لەکاتێکدا دانیشتوانی ئێران 80 ملیۆن کەسە، رێژەی بێکاری لەساڵی پارەوە 1.4 زیادیکردووە.

ڕۆژێک دوای کۆبوونەوەی ناڕەزامەندی دەربڕین لە شاری مەشهەد و چەند شاری شاری دیکەی خۆراسان و شاە روود کۆمەلێک لە خەڵک لە بەرامبەر دۆخی ئێستادا لە شارەکانی کرماشان و خۆڕەم ئاباد کۆبوونەوە و درووشمیان دژی دەسەڵاتداران و کۆماری ئیسلامی ئێران دەدا.

بە گویرەی ڕاپۆرتەکانی ئاژانسەکانی ئاسۆشێتێدپرێس و ڕوێتێرز خۆپێشاندانەکانی سیاسی لە ئێران بە دەگمەن و ئەو خۆپێشاندانانەی ئەم دواییانە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی بایی پێدوایستییەکانی ژیان شەپۆلێکی هەرە گەورەی لە ناڕەزاییەکان ساز کردوە کە لەوەتا نائارامی ٢٠٠٩ لە ئێران دا وێنەی نەبوو.

خەڵک لە بەرامبەر دەسەلاتداری مەلاکان تووڕەن و نیگەرانی ئەو خۆتێکەڵ کردنەی ئێران لە ئەو شەڕانەی هەریمین کە لە سوریا و لە عێڕاق دا هەن. خۆپێشاندەران لە کرماشان دروشمەکانی "بەندکراوان دەبیت ئازاد بکرێن"، و "یان ئازادی یان مەرگ" یان دەگوتنەوە. خۆپێشاندانەکانی ڕۆژی هەینی لە کرماشان ڕۆژێک دوای رێپێوانی سەدان کەس لە شاری مەشهەد دێت.

هەندێک لە خۆپێشاندەەران هەروەها ڕەخنەیان لە پشتیوانی ئێران بۆ بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لە شەڕی ناوخۆیی گرت، کە تێیدا سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئێران ڕۆلێکی گەورەی تێدا هەیە. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا ڤیدئۆی ئەو خۆپێشاندانانە بڵاوبوونەتەوە کە نیشان دەدەن خەڵک لە بەرامبەر سەرکوت و زۆرداری دەیان ساڵەی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران وەزاڵە هاتوون.

بۆ باس سه‌باره‌ت به‌م بابەتە له به‌رنامه‌ی هێلۆ واشنتۆنی ئەم حه‌وتەدا، میوانداری به‌ڕێزان دۆکتور ئازاد مۆرادیان، لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی کالیفۆرنیا و ئارەش ساڵح، نوێنه‌ری حێزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران له ئه‌مه‌ریکا دەکه‌ین.

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:54 0:00

XS
SM
MD
LG