Accessibility links

تیڕێژ: خۆپیشاندانەکان له ئێران به چ ئاقارێکدا ده‌ڕوات و گەلی کورد چۆن هەڵوێست دەگرێت؟


ڕۆژێک دوای کۆبوونەوەی ناڕەزامەندی دەربڕین لە شاری مەشهەد و چەند شاری شاری دیکەی خۆراسان و شاە روود کۆمەلێک لە خەڵک لە بەرامبەر دۆخی ئێستادا لە شارەکانی کرماشان و خۆڕەم ئاباد کۆبوونەوە و درووشمیان دژی دەسەڵاتداران و کۆماری ئیسلامی ئێران دەدا.

بە گویرەی ڕاپۆرتەکانی ئاژانسەکانی ئاسۆشێتێدپرێس و ڕوێتێرز خۆپێشاندانەکانی سیاسی لە ئێران بە دەگمەن و ئەو خۆپێشاندانانەی ئەم دواییانە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی بایی پێدوایستییەکانی ژیان شەپۆلێکی هەرە گەورەی لە ناڕەزاییەکان ساز کردوە کە لەوەتا نائارامی ٢٠٠٩ لە ئێران دا وێنەی نەبوو.

خەڵک لە بەرامبەر دەسەلاتداری مەلاکان تووڕەن و نیگەرانی ئەو خۆتێکەڵ کردنەی ئێران لە ئەو شەڕانەی هەریمین کە لە سوریا و لە عێڕاق دا هەن. خۆپێشاندەران لە کرماشان دروشمەکانی "بەندکراوان دەبیت ئازاد بکرێن"، و "یان ئازادی یان مەرگ" یان دەگوتنەوە. خۆپێشاندانەکانی ڕۆژی هەینی لە کرماشان ڕۆژێک دوای رێپێوانی سەدان کەس لە شاری مەشهەد دێت.

هەندێک لە خۆپێشاندەەران هەروەها ڕەخنەیان لە پشتیوانی ئێران بۆ بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لە شەڕی ناوخۆیی گرت، کە تێیدا سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئێران ڕۆلێکی گەورەی تێدا هەیە. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا ڤیدئۆی ئەو خۆپێشاندانانە بڵاوبوونەتەوە کە نیشان دەدەن خەڵک لە بەرامبەر سەرکوت و زۆرداری دەیان ساڵەی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران وەزاڵە هاتوون.

بۆ وێنە هەندێک لە ئەو درووشمانەی کە خەڵک بە زمانی فارسی دووپاتیان دەکردەوە بریتی بوون لە : "میدیاکان کەڕ بوونەونە، لە دزان خراپتر بوونە"، "بەندکراوانی سیاسی دەبێت ئازاد بکرێن"، "واز لە سوریا بێنە، چارەیەکمان بۆ بێنە" و مەترسن مەترسن، هەموومان لە گەڵ یەکین".وکات شەمە خۆپیشاندانەکان چەند شارێکی دیکەی ئێرانی بەتایبەتی تارانی گرتەوە

بۆ باس سه‌باره‌ت به‌م بابەتە له به‌رنامه‌ی تیڕێژی ئەم حه‌وتەدا،میوانداری به‌ڕێزان عه‌مار گوڵی، ڕۆژنامه‌نووس له ناوەندی نۆچه ‌و شرۆڤه‌ی ڕۆژ له ئاڵمان و ئازاد شه‌ریفی لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی نووریژ دەکه‌ین.

please wait

No media source currently available

0:00 0:24:23 0:00

XS
SM
MD
LG