له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا کێشه‌ی پیسی هه‌وا له ئیران بوه‌ته کێشه‌یێکی گەوره و به بڕوای پسپۆڕان گەشتوه‌ته ئاستی قه‌یران. ئه‌و خاک و خۆڵه‌ش که چه‌ند ساڵێکە له وه‌رزی هاوین له ڕۆژئاوای ئێران واته له ئیلامه‌وه تا ورمێ ده‌بارێت ئه‌م قه‌یرانه‌ی گه‌وره‌تریش کردوه‌ته‌وه.
ئێستا ئیتر کێشه‌ی هه‌وای پیس ته‌نیا تایبه‌تی تاران نیه و کرماشان، سنه، ورمێ و شاره‌کانی تری کوردستانی له ئێران له هاوین و له زستان هەواکه‌یان له ئاستێک‌دا پیس ده‌بێت که هاتووچۆ بۆ هاووڵاتیان دژوار ده‌کات و پزێشکەکان پێشنیار ده‌که‌ن خه‌ڵک تا ده‌توانن له ماڵ وه‌ده‌ر نه‌چن.
پرسیار ئه‌وه‌یه که قه‌یرانی هه‌نووکه‌ی پیسی هه‌وا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له نێوچوونی ژینگه، که‌م بوونی ئاوا و وشکه ساڵی ئایا ده‌گڕێته‌وه بوو گۆڕینی سروشتی که‌ش و هه‌وا یان ده‌ره‌نجامی شێوازی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌گۆنجاوی کۆمه‌ڵگا و سیاسەته هه‌ڵه‌کانی بواری ئاو و ژینگه‌یه؟
چه‌ند ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ڵه له ژینگه‌دا، درووست کردنی به‌نداوه‌کان، شێوازی دواکه‌وتووی کشت و کاڵ و تێکنۆلۆژی نه‌گۆنجاو له درووست بوونی ئه‌م قه‌یرانه کاریگه‌ر بوه؟ هاووڵاتیان چه‌ند له پاراستنی ژینگه به‌رپرسیارن و ده‌بێت له‌م باره‌یه‌وه به‌رپرسیار بکرێن؟
له هه‌ل و مه‌رجێکدا که ڕۆژ لە ڕۆژ ڕه‌وشی ژینگەی ئێران خرابتر ده‌بێت و قه‌یرانه‌که گەوره‌ترده‌بێت چ هه‌نگاوگه‌لێک ده‌توانێت له کۆرت خایه‌ندا ببێته هۆی هێورکردنه‌وه‌ی خێرایی خرابتربوونی ڕه‌وشی ژینگه؟
بۆ باس سه‌باره‌ت به‌م پرسیارانه، میوانداری دۆکتور مه‌نسور سۆهرابی، لێکۆڵه‌ری زانستی ئێکۆلۆژی له زانکۆی گیل له ئه‌ڵمان ده‌که‌ین.