به پێی ڕاپۆرته‌کان، دوو چالاکی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌وانی کوردی خه‌ڵکی باژێری سنه له پارێزگای کوردستانی ئێران، که وه‌ک په‌نابه‌ر له یوئێنی تۆرکیا ناونووس کراون ماوه‌ی نزیک به مانگێکه له لایه‌ن پۆلیسی تۆرکیاوه له ستانبول ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و مه‌ترسی ئه‌وه‌یان له سه‌ره بۆ وڵاتی ئێران دیپۆرت کرێن.
ماریا و شیوا قلوزی دوو خۆشکی کوردن که ڕۆژی 18ی مانگی 11 له پێش چاوی دایک و برایان ده‌ستبه‌سه‌ر کراون. پۆلیسی تۆرکیا و یان به‌رپرسانی ده‌زگای دادوه‌ری تۆرکیا، به فه‌رمی ڕایاننه‌گه‌یاندوه که ئه‌م دوو خۆشکه به چ تاوانێک ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.
ماریا و شیوا قلوزی که له کوردستانی ئێران وه‌ک چالاکی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌وان چالاک بوون دوای درووست بوونی مه‌ترسی ده‌ستبه‌سه‌رکردنیان له لایه‌ن کۆماری ئێسلامیەوە نزیک به سال و نیوێک له‌مه‌و پێش ده‌چنه هه‌رێمی کوردستان و تا سه‌رتای مانگی یازده‌ی ئه‌مساڵ له‌وێ ده‌مێننه‌وه و دواتر له‌گه‌ڵ دایک و براکه‌یان هه‌رێمی کوردستان جێ ده‌هێڵن و بۆ دروست کردنی کاری په‌نابه‌ری ده‌چنه تۆرکیا.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئێستای خانمه‌کان شیوا و ماریا قلوزی، له‌گه‌ڵ خاتو شەیدا ڕەحیمی، دایکی ئه‌م دوو خانمه وتووێژمان کردوه.