Accessibility links

ڕوانگه: شەڕی ده‌سه‌ڵات له ئێران و ئاکامه‌کانی


مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆک کۆماری پیشووی ئیران لە نامەیەکدا بۆ رێبەری ئێران، سەرەرای ئەوەی کە رەخنەیەکی زۆر دەگرێت لە بەرپرسانی دەزگای دادوەری ئێران، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بیری گشتی هاووڵاتیانی ئێرانی باوەری بەدەزگای دادوەری نەماوە.

ئەحمەدی نەژاد لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار لە کۆڕو کۆبوونەوەی جۆراو جۆردا رەخنەی لە دەزگای دادوەی و بەرپرسانی حکومەتی ئێران گرتووە وە دەڵێت باوەڕی خەڵک بە بەرپرسانی ئابووری و سیاسی ئێران لە هیڵی سوور تیپەڕ بووەو گەیشتووەتە سفر.

لە بەرامبەردا وتەبێژی دەزگای دادوەری ئێران دەڵێت ئەحمەدی نەژاد وەک کەسێکی خوێڕی وایە کە کەس لێی ناپرسێت وەهەر بۆیەش ئازاری هەیە وە زمانی پیس بووە. ئەو بەرپرسە هەروەها دەشڵیت ''سەرۆک کۆماری پێشوو درۆزن وبێ کەرامەتە، قسەکانیشی بێ بنەمان."

چەند ئەم شەڕە قسەی نێوان ئەحمەدی نەژاد ودەزگای دادوەری ئێران دەتوانێت جدی بێتەوە و بگاتە ئاستێک کە ڕێبەری ئێران بەئاشکرا دژی ئەحمەدی نەژاد هەڵوێست بگرێت؟ لە کۆتایی خۆیدا ئەم شەڕە دەسەڵاتەی نێوان ئەو دوو لایەنە دەتوانێت ببێتە هۆی قازانجی کۆمەڵگای ئێرانی یان خۆد نا؟

لە بەرنامەی ڕوانگەی ئەم هەفتەیە ئەم باسە لەگەڵ بەڕێزان ئاگری ئیسماعیل نژاد، ڕۆژنامەوان دانیشتووی نەمسا و هادی سۆفی زادە، لێکۆڵەری سیاسی لە سویس تاوتۆ دەکەین.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:29:07 0:00

XS
SM
MD
LG