لەگەڵ نزیک بوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێفڕاندومی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له ڕۆژانی ڕابردوودا دوو که‌مپه‌ینی جێژن گرتن له 25ی سێپتا‌مبر واتا ڕۆژی ده‌نگدان له لایه‌ن چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ده‌ستی پێکردووه.
یه‌ک له ئه‌م که‌مپه‌ینانه ناوی "زه‌ماوه‌ندی جامانه‌کان" و ئه‌وی تریان "کارنه‌ڤاڵی ڕه‌نگه‌کان"ه. به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌کانی ئه‌م دوو که‌مپه‌ینه مه‌به‌ستی ڕێکخه‌ران ده‌ربڕینی شانازی و خۆشحاڵی گه‌لی کورد له ئێران به‌رامبه‌ر به به‌ڕێوه‌چوونی ڕێفراندۆم له هه‌ریمی کوردستاندایه.
ڕێکخه‌رانی ئه‌م که‌مپینانه ده‌ڵێن ئه‌مه هه‌لێکی مێژووییه و کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیشدا پێشوازی له ئه‌م ڕێفراندۆمه ده‌کات و به‌ڕێوه‌چوونی وه‌ک سه‌رکه‌وتنێک پێناسه ده‌کات.
ئه‌م که‌مپه‌ینانه به هاووڵاتیانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له وانه ئه‌م پێشنیارانه ئاراسته ده‌که‌ن: بەکارهێنانی رەنگ و هێماکان، لەبەر کردنی جل و بەرگی کۆردی بۆ ژنان و پیاوان و بە تایبەتی بۆ منداڵان، کۆبوونەوەی لاوان لە گۆڕەپانەکان و دەربڕینی شادی، دابەش کردنی گوڵ و شیرینی لە شوێن و شەقامە گشتییەکانی شار و گوندەکاندا، ڕاگرتنی چالاکییە ئابوورییەکانی بازاڕ بۆ ماوەیەکی کاتیی ۱۰ خولەکی.
پێشتریش کۆمه‌ڵێک چالاکی سیاسی و مه‌ده‌نی به بۆنه جۆراوجۆره‌کانه‌وه هه‌وڵێان داوه به به‌کارهێنانی تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له بواری نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه بخه‌نه جم و جۆڵ.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له گه‌ڵ بێهزاد خۆشحاڵی، نوسه‌ر و توێژه‌ر و یه‌ک له ڕێکخه‌رانی که‌مپه‌ینی زه‌ماوه‌ندی جامانه‌کان وتووێژمان کردووه.