به وته‌ی به‌رپرسی کۆنگره‌ی دڵ و دماره‌کان له ئێران، ته‌مه‌نی گیرۆده‌بوونی هاووڵاتیانی ئێرانی به نه‌خۆشینی دڵ گه‌شتوه‌ته 30 ساڵ و ڕۆژانه300 که‌س له‌و وڵاته به هۆی جه‌ڵده‌ی دڵه‌وه گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
وه‌ک ئه‌م به‌رپرسه ده‌ڵێت پیسی که‌ش‌وهوا، دووکه‌ڵی جگه‌ره‌و ئه‌رگیله، زۆربوونی که‌ش، نه‌جوڵان، خوراکی خراپ، سترێس واته گوشاری ده‌رونی له هۆکاره سه‌رکیه‌کانی نه‌خۆشینه‌کانی دڵ و ڕێژه‌ی زۆری جه‌ڵده‌ن له ئێران‌دا.
به پێی لێکۆڵینه‌وه‌کان، 40% ئه‌وانه‌ی ساڵانه له ئێران ده‌مرن، به هۆی نه‌خۆشینی پێوه‌ندیدار به دڵه‌وه‌یه و له وانه‌ش 20% ، به هۆی جه‌ڵده‌یه و به‌گشتی ساڵانه 35 هه‌زار له ئێران به هۆی جه‌ڵده‌ی دڵ و سه‌ر ده‌مرن.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری پزیشکی زیاتر سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه، له‌گه‌ڵ دۆکتور ئالان فتوحی، پسبوری ده‌رمانناسی و شێرپه‌نجه له سوید وتووێژمان کردوه.