Accessibility links

د.خالید ته‌وه‌کولی: وادیاره‌ ده‌زگای دادوه‌ری به‌ره‌نگاری نزیکانی ڕۆحانی و ئه‌حمه‌‌دی‌نژادی ده‌ستپێکردوه‌

  • شاهێد عەلەوی

به‌ گوێره‌ی ئاژانسی په‌یامنێری ئاسۆشێتێدپرێس، مۆحسێنی ئێژه‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادی ئێران یه‌کشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند که‌ لەسەر بابه‌تی پەیوەست بە ده‌نگۆی دارایی، حوسێن فه‌ره‌یدون برا و هەروەها یاریدەدەرێکی باڵای حەسەن رۆحانی سەرۆکی میانڕەوی ئەو وڵاتە دستبەسەر کراوە ودەشێت بە متمانه‌ی دارایی ئازاد بکرێت.

حوسێن فه‌ره‌یدون پێشتریش به گه‌نده‌ڵی و ده‌ستێوه‌ردانی نایاسایی له کاری ده‌سه‌ڵاتداری له ئێران تاوانبار کرابوو به‌ڵام حه‌سه‌ن ڕۆحانی به‌رده‌وام پشتی گرتوه و ده‌گوترێت ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌زگای دادوه‌ری نه‌توانێت حوسێن فه‌ره‌یدون بباته به‌رده‌می دادگا.

به‌ڕێز فه‌ره‌یدوون له ده‌ستپێکی خولی یه‌که‌می سه‌رۆکایه‌تی حه‌سه‌ن ڕۆحانی وه‌ک یاریدەدەرێکی تایبه‌تی سه‌رۆک کۆمار ده‌ستنیشان کرا و له وتووێژه‌کانی ناوه‌کی نێوان ئێران و شه‌ش زلهێزی جیهانیشدا ئاماده بوو.

له سه‌رده‌می هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مساڵیشدا، ڕخنه‌گرانی ده‌سه‌ڵاتی ئاغای ڕۆحانی و له‌وانه دوو خۆپاڵێوراوه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری، واته یوونسی و قاڵیباف داوایان کرد حوسێن فه‌ره‌یدون به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ئابووری بچێته به‌ر دادگا و سزا بدرێت.

له وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دۆکتور خالید ته‌وه‌کولی، کۆمه‌ڵناس و لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی باژێڕی سه‌قز له پارێزگای کوردستان، ده‌پرسین ده‌ستبه‌سه‌رکردنی حوسێن فه‌ره‌یدون له لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ری ئێرانه‌وه به چ مانایه‌که و ئایا ده‌کرێت ئه‌مه وه‌ک سه‌رکه‌وتنی ده‌زگای دادوه‌ری ئێران و لایه‌نی پاوانخواز له‌و وڵاته له شه‌ڕی خۆیان دژی حه‌سه‌ن ڕۆحانی شرۆڤه بکه‌ین؟

XS
SM
MD
LG