هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران کۆتایی هات و جارێکی تر رۆحانی به سه‌رۆک کۆمار هه‌ڵبژێردرایه‌وه. بانگه‌وازی به‌شداری نه‌کردنه‌که چ له لایه‌ن کورد وه یاخود لایه‌نه‌کانی تردا تا چه‌ند کاریگه‌ری هه‌بوو وه تا چه‌ند کار‌و به‌رنامه رێزی بۆ کرا بوو؟
له هه‌مان کاتدا تا چ ڕاده‌یه‌ک چالاکانی سیاسی و لایه‌نه‌حیزبییه‌کان بۆ سه‌رکه‌وتنی پرسی بایکۆتی هه‌ڵبژاردن چالاک بوون و چه‌نده جیاوازی نێوانی گرنگی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی شار و لادێ سه‌رۆک کۆمارییان له چالاکییه‌کانی خۆیاندا ڕه‌چاوکردووه.
ئایا پێویستە گەلانی ئێران و کۆمەڵگەی نێونەتەوەییش چاوەڕوانی گۆڕانکاری بن لەپاش ئەم هەڵبژاردنەی سەرۆکایەتی ئێران؟ شه‌ش حیزبی کوردستانی ئێران به‌یانیه‌کی هاوبه‌شیان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی و ئه‌نجومه‌نه‌کانی شار و لادێ بڵاوکرده‌وه و داوایان له گه‌لی کورد له ئێڕان کرد که ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه بایکۆت بکه‌ن. ئایا پرسی بایکۆت له کوردستان سه‌رکه‌وتوو بوو ؟
له به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وتووه له‌گه‌ڵ مێوانه‌کانمان به‌ڕێزان دۆکتور ئازاد مۆرادیان، لێکوڵه‌ری سیاسی دانیشتووی کالیفۆرنیا، و ئه‌مین سۆرخابی، ڕۆژنامه‌وان له ئاڵمان ئه‌م باسه تاوتۆ ده‌که‌ین.