Accessibility links

ره‌حیم فه‌ره‌همه‌ند: به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد پشتیوانی لە کاندیدێکی سەرۆکایەتی ئێران دەکات داخوازیەکانی جێبەجێ بکات

  • شاهێد عەلەوی

هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمڕۆ هەینی لە ئێران دەسـتیپـێکرد، پاش ئەوەی شورای نیگەهبان ناوی ئەو کەسانەی ڕاگەیاند کە خۆکاندیدکردنیان پەسەندکران.

دەستەی هەڵبژاردنەکانی ئێران شەوی پـێنجشەممە ڕایگەیاند شواری نیگەهبان بڕیاری داوە تەنها 6 کەس لەوانەی خۆیان بۆ خۆکاندیدکردن تۆمارکردبوو شایەنی کاندیدی سەرۆکایەتین.

لە ڕاگەیاندنەکە نووسراوە بەپـێی ماددەی 60 ی یاسای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی 6 کەس لە لایەن شورای نیگەهبان پەسەندکران، ئەوانیش حەسەن ڕوحانی، سەید مستەفا میرسەلیم، ئیسحاق جیهانگیری، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، محەمەد باقر قالیباف، سەید مستەفا هاشمی تەبا.

1630 کەسی دیکە لەوانە 137ژن کە خۆیان بۆ ئەم مەبەستە تۆمارکردبوو لە لایەن شورای نیگەهبانەوە ڕەتکرانەوە، لە نێویاندا مەحمود ئەحمەدی‌نەژاد سەرۆکی پـێشوو و جێگرەکەی حەمید بەقایی و محەمە هاشمی برای هاشمی ڕەفسەنجانی سەرۆکی پـێشووی ئێران.

بۆ باس له‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری له ئێران و گرنگی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ گه‌لی کورد له ئێران و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕێژه‌ی به‌شداری کورد له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا و کاردانه‌وه‌کانی ڕێگا گردن له ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد بۆ به‌شداربوون له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دۆکتور ره‌حیم فه‌ره‌همه‌ند، به‌رپرسی پێشووی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد له ئێران و لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی تاران وتووێژمان کردوه‌.

XS
SM
MD
LG