ئه‌حمه‌د جه‌نه‌تی، به‌رپرسی شورای نیگابانی ئێران له نامه‌یه‌کدا داوا ده‌کات له به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شار و لادێ که ڕێگری بکه‌ن لر کاندیدابوونی که‌مایه‌تیه‌کانی ئاینی له ئه‌و ناوچانه‌ی که موسوڵمانانی شیعه تێیدا زۆرینه‌ن. جه‌نه‌تی نووسیویه‌تی که به پێی فه‌رمانی خۆمه‌ینی که وه‌ک ده‌ستووری شه‌رع چاوی لێده‌کرێت، نامۆسڵمانه‌کان نابێت بۆ موسوڵمانه‌کان یاسا دابنێن.
له ده‌ستووری ئێران‌دا مه‌سیحی و جووله‌که و زه‌رده‌شتی به فه‌رمی وه‌ک که‌مایه‌تی ئاینی ناسراون و له هه‌ڵبژاردنه‌کانی چوار ساڵ پێشی ئه‌نجومه‌نه‌کانی شار و لادێ بۆ وێنه له شاری یه‌زد هاووڵاتیێکی زه‌رده‌شتی ده‌نگی یه‌که‌می هێنایه‌وه.
به ئه‌م ده‌ستوره تازه ئه‌گه‌ر بگاته بواری جێبه‌جێکردن ڕێگه له ئه‌و که‌مایه‌تیانه ده‌گیرێت تا بۆ به‌رپرسایه‌تی ئاوا خۆیان کاندیدا بکه‌ن.
پرسیار ئه‌وه‌یه که ئه‌م نامه‌یه چه‌ند کاریگه‌ری له سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو ده‌بێت و به گشتی چه عه‌قڵییه‌تێک ده‌بێته هۆی ئه‌وه که له وڵاتێکی فره نه‌ته‌وه‌یی و فره ئاینیدا ڕێگا له ڕێڕه‌وانی که‌مایه‌تیه ئاینیه‌کان بگیرێت بۆ به‌شداری له ئیداره‌ی وڵاته‌که‌یان.
به پێی ئه‌وه که ناوچه کوردنشینه‌کانی ئێران زۆرینه‌ی سونین و یارسانه‌کانیش له کورده‌کانی ئێڕانن ئه‌م ده‌ستوره چه‌ند کاریگه‌ری له سه‌ر ڕێژه‌ی به‌شداری کوردان له هه‌ڵبژاردن دا ده‌بێت؟
له به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وتووه دا، ئه‌م باسه‌مان له گه‌ڵ به‌ڕێزان ڕه‌زا شامۆرادی، لێکۆله‌ری سیاسی و چالاکی مافه‌کانی یارسانه‌کان دانیشووی ئوستڕالیا و ئازاد شه‌ریفی ، لێکۆله‌ری سیاسی دانیشتووی نۆڕوێژ هورووژاندووه.