سێ مانگی تر هه‌ڵبژرادنی سه‌رۆک کۆماری له ئێران به ڕیوه ده‌چێت. حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێستا یه‌ک له‌و کاندیدانه‌یه که خۆی به هه‌ڵبژرادنه‌که پاڵاوتوه و ده‌کوترێت به‌ختێکی زۆریشی هه‌یه بۆ جاری دووهه‌م وه‌ک سه‌رۆک کۆمار هه‌ڵبژێردرێت. له کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا و له نێو ئه‌وانه‌ی خۆیان وه‌ک ئۆپۆزسیونی کۆماری ئێسلامی ده‌ناسن له ناوخۆ و له ده‌ره‌وی ئه‌و وڵاته‌دا به‌رانبه‌ر به‌م هه‌ڵبژاردنه دوو جوره هه‌ڵوێست هه‌یه.
جگه له به‌شێک له خه‌ڵک که لایه‌نگری له کۆماری ئێسلامی ده‌که‌ن و له سه‌ر ئه‌و باوه‌رن که به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هه‌میشه پێویسته، دوو جۆره هه‌ڵوێستی تر به‌رانبه‌ر به هه‌ڵبژاردن له کۆماری ئێسلامی هه‌یه. لایه‌نێک ده‌ڵێن ئه‌وان پێویسته له هه‌ڵبژرادن به‌شدار بن ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به خرابتر بوونی ڕه‌وشه‌که بگرن و هیچ ئێمکانیکی تر بو کایه‌ی سیاسی له ئێران‌دا له ئارادا نیه.
له به‌رانبه‌ردا، به‌شێکی تر له حێزبه ئۆپۆزسیونه‌کان و له وانه حێزبه کوردیه‌کان و ناڕازیه‌کان له کۆماری ئێسلامی له سه‌ر ئه‌و باوه‌رن که به‌شداری له هه‌ڵبژرادنه‌کاندا شه‌رعیه‌ت به کۆماری ئیسلامی ده‌دات و پێویسته ئه‌م هه‌ڵبژرادنانه بایکۆت بکرێت. ڕخنه‌گران له‌م ده‌سته ده‌پرسن ئه‌وان وه‌ک ئالتێرناتیو چ پلانێکیان هه‌یه بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ کۆماری ئێسلامی؟
به نسبه‌تی حێزبه کوردیه‌کانی ئێران، چاودێران ده‌پرسن ئه‌م حێزبانه بۆ چی ئاماده نین به‌ره‌یێک یه‌کگرتوو بۆ خه‌باتیان دژی کۆماری ئێسلامی پێک بێنن؟ گرفته‌کانیان چیه و چۆن ده‌توانن ئه‌و گرفتانه وه‌لا بنێن؟
بۆ تاوتو کردنی ئه‌م بابه‌ته میوانداری به‌ڕێز ڕه‌حمان نه‌جات، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه، ڕێکخراوه‌ی کوردستان حێزبی کۆمۆنیستی ئێران و نوێنه‌ری ئه‌م ڕێکخراوه‌یه له هه‌ریمی کوردستان ده‌که‌ین.