حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه، 19 دێسامبر له کۆبوونه‌وه‌یێکی تایبه‌تدا "مه‌نشووری مافی هاووڵاتی بوون"ی واژۆ کرد.
له‌م مه‌نشووره‌دا که 120 خشته‌یه ئاماژه دراوه به مافه بنه‌ره‌تیه‌کانی هاووڵاتیان و له وانه مافی ژیانی شیاو که ده‌ست ڕاگه‌یشتن به ئاوی خاوێن، خواردنی گۆنجاو، خزمه‌تگوزاری پزیشکی و سه‌ڵامه‌تی، ئازادی ڕا ده‌ربڕین، مافی ڕێکخستن و ڕێ پێوان و ده‌ست ڕاگه‌یشتن به زانیاری و جیهانی ئێنترنێت ئاماژه دراوه.
ئه‌م مه‌نشوره له ده‌ست‌پێکی خۆلی سه‌رۆک کۆماری حه‌سه‌ن ڕۆحانی نوسرا و ڕه‌ش نووسه‌که‌ی خرایه به‌ر باس و ئێستا دوای سێ ساڵ و به هه‌ندێک گۆڕانکاری له لای کابینه‌ی ڕۆحانی په‌سه‌ند کراوه و خراوه‌ته به‌ر ده‌ست.
ڕۆحانی له ڕێ و ڕه‌سمی واژۆ کردنی ئه‌م مه‌نشوره‌دا وتی: " حکومه‌تی ئێران به‌رانبه‌ر به جێ‌به‌جێ کردنی پێداویستیه‌کانی مافی ژیان و ده‌ست ڕاگه‌یشتن به کرامه‌تی مڕۆڤایه‌تی و یه‌کسانی بۆ هه‌مو هاووڵاتیان له نێو و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێ ڕچاو کردنی جیاوازی ره‌گه‌زی، ئه‌تنیکی و ئایینی به‌رپرسیاره."
پێشکه‌ش کردنی مه‌نشووری مافه‌کانی هاووڵاتی بوون یه‌کیک له یه‌که‌مین به‌ڵێنه‌کانی سه‌رۆک کۆمار له ده‌ست‌پیێکی خۆلی سه‌رۆک کۆماری ئه‌و بوو. ڕخنه‌گران ده‌ڵێن گرفتی سه‌ره‌کی ئه‌م مه‌نشووره ئه‌وه‌یه که به‌ڵێنی جێ‌به‌جێ کردنی تێدا پێش بینی نه‌کراوه و جێ‌به‌جێ نه‌کردنی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی به‌دوا دا نایێت.
له به‌رنامه‌ی “هه‌ڵو واشنتن:ی ئه‌م حه‌وته، میوانداری دۆکتور خالید ته‌وه‌کولی، کۆمه‌ڵناس له سه‌قز و بێهزاد خۆشحاڵی ڕۆژنامه وان له ئالمان ده‌که‌ین.