Accessibility links

دوو ئێرانی تۆمه‌تبار به کرده‌وه‌ی تێرۆریستی له کێنیا، ئازاد کران


نه‌سرۆڵلا ئێبراهیم و عه‌بدول حوسێن قۆلی سه‌فایی که به تاوانی وێنه و ویدیو گرتن له باڵوێزخانه‌ی ئێسرائیڵ له کێنیا بۆ به‌کارهێنانی له کرده‌وه‌ی تێروریستی دوو حه‌وته له‌ مه‌و به‌ر له سه‌ره‌تای مانگی ۱۱ ده‌ست به‌سه‌ر کرا بوون، ڕۆژی چوارشه‌ممه ۱۴ی مانگ له به‌ندیخانه‌ی پۆلیسی ‌ئه‌م وڵاته ئازدا کران و بڕیاری ده‌ر کردن له وڵاتی کێنیایان پێ ڕاگه‌یێندار.

ئه‌م دوو ئێرانییه له لێپرسینه‌وه‌کاندا تۆمه‌تی به‌کارهێنانی ئه‌م وێنه گرتنه بۆ مه‌به‌ستی تێرۆریستیان ڕه‌ت کردبوه‌وه و له هه‌مان کاتیشدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له به‌یانامه‌یێکدا ڕایگه‌یاندبوو که ئه‌و دوو هاووڵاتییه ئێرانییه مامۆستای زانکۆن و له تاران ده‌ژین و بۆ سه‌فه‌ر چونه‌ته کێنیا.

نه‌سرۆڵلا ئێبراهیم و عه‌بدول حوسێن قۆلی سه‌فای
نه‌سرۆڵلا ئێبراهیم و عه‌بدول حوسێن قۆلی سه‌فای

به‌ڵام ئاژانسی هه‌واڵنێری ڕۆیتێرز پێشتر له هه‌واڵێکدا وتبووی ‌ئه‌و دوو ئێرانییه ده‌ست به‌سه‌ر کراوه کارمه‌ندی باڵوێزخانه‌ی ئێران له کێنیان. جێگای ئاماژه‌یه که ساڵی پار پۆلیسی کێنیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کرد که شانه‌یێکی سیخۆریان که‌شف کردوه که په‌یوه‌ندیان به ئێرانه‌وه بووه.

سێ ساڵ پێش ئێستاش له ساڵی ۲۰۱۳دا به‌رپرسانی کێنیا دوو هاووڵاتی ئێرانیان به ناوگه‌لی ئه‌حمه‌د ئه‌بۆڵفه‌تحی و مه‌نسوور مووسه‌وی ده‌ست به‌سه‌ر کرد و دواتر له دادگای ئه‌و وڵاته به تاوانی هه‌مار کردنی ماده ته‌قینه‌وه‌کان به ۱۵ ساڵ زیندان سزا دران و ئێستا لە بەندیخانەن.

XS
SM
MD
LG