ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران شه‌ممه 3 مانگی 9، فه‌رمانێکی 16 ماده‌یی به نێوی "سیاسه‌ت گه‌لی گشتی بنه‌ماڵه"ی ده‌رکرد که تێیدا جه‌غد کراوه‌ته سه‌ر هان دانی بنه‌ماڵه‌کان بۆ منداڵ دار بوون، ماڵداری بۆ ژنان، هاوسه‌رگیری گه‌نجانی زیگۆرتی و هاوسه‌رگیری دووباره‌ی ژنانی منداڵ‌داری بێ هاوسه‌ر.
ناوه‌روکی ئه‌م فه‌رمانه که له تۆری فه‌رمی ڕێبه‌ری ئێران بڵاو بوه‌ته‌وه، بنیاد نانی کۆمه‌ڵگا له سه‌ر بنه‌مای بنه‌ماله و به پێی ڕێنوێنیه ئیسلامیه‌کان و بۆ به‌رگری کردن له ناوچونی بنه‌ماڵه‌یه. ده‌فته‌ری رێبه‌ری ئێران ده‌ڵێت ئه‌م سیاسه‌تانه دوای راوێژ کردن له‌گه‌ڵ "ئه‌نجۆمه‌نی دۆزینه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نیزام" دارێژڕاوه.
به پێی ئه‌م فه‌رمانه، ده‌زگا حکومه‌تیه‌کان پێویسته بنه‌ماڵه و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بخه‌نه پێش هه‌مو شتێک و له سیاسه‌تگه‌لی خۆیاندا له به‌رچاوی بگرن. له‌م فه‌رمانه‌دا داوا له ده‌زگا به‌رپرسه‌کان کراوه "به‌رنامه‌ی دوژمن بو تێکڕمانی بنه‌ماڵه له ئێران" پوچه‌ڵ بکرێته‌وه و ڕێگه‌ش نه‌درێت "به‌رنامه‌گه‌ڵی دژی به‌هاکانی بنه‌ماڵه" به‌رێوه بچیت و یان له میدیاکانه بڵاو کرێته‌وه.
له به‌رنامه‌ی ڕوانگه ئه‌م حه‌وته‌دا، له وتووێژ له‌گه‌ڵ خاتو ناهید مۆکری، چالاکی مافه‌کانی ژنان دانیشتووی سوید و هه‌روه‌ها دوکتور خالید ته‌وه‌کولی، کۆمه‌ڵناس له کۆردستانی ئێران، ده‌په‌رژینه سه‌ر تاوتۆ کردنی هۆکاره‌کان و کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌م فه‌رمانه.