به‌رپرسێکی باڵای ئه‌رته‌شی ئێران ڕایگه‌یاندووه که هێزه‌کانی زه‌مینی ئه‌رته‌ش توانیویانه دوو ئه‌ندامی داعش له سنووره‌کانی ڕۆژئاوای ئێران بکوژن. ئه‌و به‌رپرسه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات که داعش توانیویه‌تی له پارێزگاکانی ڕۆژئاوای ئێران هه‌ندێک له گه‌نجان په‌یوه‌ستی خۆی بکات و ده‌شڵێت ئه‌رته‌ش و هێزه ئه‌منیه‌کانی ئێران ئاماده‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌و هێزه تێروریستیانه‌ن.
وه‌زیری ئیتلاعاتی ئێران ماوه‌یه‌ک له ئه‌وه‌پێش ڕایگه‌یاندبوو که هێزه‌کانی ئه‌منی ئێران توانیویانه شانه‌یه‌کی تێرۆرستی داعش له ئێران تێک بشکێنن که خۆیان بۆ کرده‌وه‌ی تێرۆرستی له تاران و شاره گه‌وره‌کانی ئێران ئاماده ده‌کرد.
پرسیار ئه‌وه‌یه که داخوا ئه‌م بانگه‌شانه ڕاسته و داعش توانیویه‌تی هه‌م سه‌رنجی گه‌نجانی ڕۆژئاوای ئێران بۆ لای خۆی ڕابکێشێت و هه‌م شانه‌کانی خۆی بنێرێته ناوخۆی ئێران؟ هه‌روه‌ها ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه که ئه‌گه‌ر ئه‌م بانگه‌شانه ڕاست بن هۆی ڕوونه‌دانی هێرشی تێرۆرستی له ئێران دا چیه؟ هێزه ئه‌منییه‌کانی ئێران زۆر به توانان یان داعش نه‌یویسته‌وه هێرشی تێرۆرستی بکات؟
بۆ تاوتوکردنی ئه‌م پرسیارانه، له گه‌ڵ به‌ڕێز موختار هوشمه‌ند، لێکۆڵه‌ر و پسپۆڕی ئیسلامی سیاسی له ئاڵمان وتوویژمان کردووه.