حه‌سه‌ن ڕووحانی له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له قسه‌کانی له شاری مه‌هاباد جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که نابێت له کۆماری ئیسلامی دا هیچ هه‌ڵاواردن و جیاوازییه‌ک له نێوان نه‌ته‌وه‌کان و هه‌روه‌ها سونی یان شیعه هه‌ببێت. حه‌سه‌ن ڕووحانی هه‌روه‌ها ناڕه‌زایه‌تی خۆی به نیسبه‌تی که‌مبوونی ڕێژه‌ی کوردان و سونیه‌کان له نێو ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له تاران و هه‌روه‌ها له پارێزگای ئازه‌ربایجان ڕاگه‌یاند و گوتی ده‌بێت به‌رپرسایه‌تییه‌کان به پێی شاره‌زایی و توانایی مرۆڤ دابه‌ش بکرێت.
سه‌رۆک کۆماری ئێران هه‌روه‌ها باسی له پێویستی ڕێزگرتن له زمانه جوداکانی ناو ئێران کردوو و جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ده‌بێت به پێی ماده‌ی 15ی یاسای بنه‌ڕه‌تی چه‌ند ناوه‌ندێک له سنه و ورمێ و ته‌ورێز و ئه‌رده‌بیل بۆ فێرکردنی زمانی زگماکی بکرێته‌وه. هه‌روه‌ها گوتیشی له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده خه‌ریکی مشت و مڕین بۆ ئه‌وه له زووترین کاتدا بتوانین ئه‌سڵی 15 به گشتی له قوتابخانه‌کان به‌ڕێوه ببه‌ین.
هه‌ندێک له چاودێران له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که ئه‌و قسانه‌ی ڕووحانی وه‌ک که‌سێک که خۆی به‌رپرسیاری سه‌ره‌کی کۆماری ئیسلامی ئێرانه ته‌نیا بۆ ڕاکێشانی سه‌رنجی خه‌ڵکی کورد بۆ لای خۆیه‌تی و دابین نه‌کردنی به‌رپرسانی باڵای پاریزگا کوردنشینه‌کان له کوردانی خۆجێی ئه‌و ناوچانه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ڕووحانی له قسه‌کانی خۆیدا ڕاست ناکات.
له "ڕوانگه"ی ئه‌مڕۆدا، بۆ باسکردن له سه‌ر ئه‌م مژاره میوانداری هه‌ر یه‌ک له به‌ڕێزان دوکتور خالید ته‌وه‌کولی، کۆمه‌ڵناس دانیشتووی سه‌قز له پارێزگای کوردستان له ئێڕان و مامۆستا حسام ده‌ستپیش، مامۆستای زانستگه‌لی سیاسی له زانکۆی سه‌لاحه‌دین له هه‌ولێر ده‌که‌ین.