زه‌ینه‌ب جه‌لالیان به‌ندکراوی سیاسی کورد که ئێسته له به‌ندیخانه‌ی شاری خۆی ده‌بێت زیاتر له 8 ساڵه له به‌ند کراوه و حۆکمی زیندانی هه‌تا هه‌تای بۆ براوته‌وه و سه‌ره ڕای ئه‌وه توشی نه‌خوشی جۆراجۆر بوه هێشتا نه‌یتوانیوه له مافی پشوو دان له به‌ندیخانه که‌ڵک وه‌ر بگرێت.
به پێی هه‌واڵه‌کان، چاوه‌کانی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له زینداندا ئازاری زۆری دیوه. خوشکی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان ده‌ڵێت هه‌ولی زۆری ئه‌وان بو ده‌رهێنانی کاتی زه‌ینه‌ب له زیندان بێ ئه‌نجام بوه و ده‌گوترێت که به‌رگری ده‌زگای ئه‌منی بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی رێگه نه‌درێت زه‌ینه‌ب بۆ چاودێری پزشکی بگۆزریته‌وه بو ده‌ره‌وی به‌ندیخانه.
دنیز جه‌لالیان ده‌ڵێت دژایه‌تی کردنی ده‌زگای ئاسایشی ئێران له گه‌ڵ زه‌ینه‌ب جه‌لالیان به‌رده‌وامه و به داخه‌وه کومه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ئێران و چالاکان ئه‌و شێوه که چاوه‌روان ده‌کرێت ئاوریان له ره‌وتی ناله‌باری زه‌ینه‌ب جه‌لالیان نه‌داوه‌ته‌وه. ناوبراو چه‌ندین جار داوای له كاربه‌ده‌ستانی زیندان كردووه كه به‌هۆی خراپ بوونی بارۆدوخی جه‌سته‌ییه‌وه راده‌ستی نه‌خۆشخانه‌ی بكه‌ن، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی زیندان پێش به ناردنی بۆ ده‌گرن.
له نوێترین هه‌وڵی پێوه‌ندیدار به زه‌ینه‌ب جه‌لالیانه‌وه، دوای هه‌وڵێکی چه‌ند ساڵه‌ی ناوه‌ندی "دادوه‌ری بۆ ئێران" له له‌نده‌ن، "ده‌سته‌ی کارکردن له سه‌ر ده‌ست به‌سه‌ر کردنی هه‌ڕه‌مه‌کی" نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بڕیاری داوه ده‌ست به‌سه‌ر کردنی زه‌ینه‌ب هه‌ڕه‌مه‌کی و بێ بنه‌مای یاسایی بووه و پێویسته ده‌ست به‌جی ئازاد بکرێت و خه‌ساره‌تی ئه‌م 8 سال زیندان و ئازاره‌ی قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه.
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان ساڵی ١٣٨٦ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانه‌وه له كرماشان ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و به تاوانی مه‌حاربه به ئێعدام محكوم كرا كه دواتر له ئاكامی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ڕبه‌رینی جه‌ماوه‌ری، حوكمه‌كه‌ی له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی كه‌م كرایه‌وه.