محه‌مه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند سه‌رۆک و دامه‌زرێنه‌ری ڕێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان زیاتر له 20 ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه و داوای ئه‌وه ده‌کات ئه‌و دۆسیه تازه‌ی دژی ئه‌و تۆمار کراوه دابخرێت و ڕێگای پێ بدرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و ئازاره جه‌سته‌ییانه له به‌ندیخانه تووشی بووه، له نه‌خوشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه به‌ر ده‌ستی پزیشکان بچێت.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، هه‌ندێک له به کارهێنه‌رانی تۆڕه کومه‌ڵایه‌تیه‌کان چه‌ند هه‌ڵمه‌تێکیان بۆ پشتگیری له که‌بوودوه‌ند ساز کردوه و ئێستاش به‌رده‌وامن له هه‌ڵمه‌ته‌کانیان له ئه‌و بواره‌دا.
یه‌ک له ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه ڕێکخستنی "تۆفانی تویتری" بوو بۆ هاوردنه ڕۆژه‌ڤی ناوی که‌بووندوه‌ند و ئاگادار کردنی ڕای گشتی و سه‌رنج ڕاکێشانیان بۆ درێژه هاتنی مان له خواردن گرتنی که‌بوودوه‌ند که سڵامه‌ت و گیانی ئه‌وی خستۆته مه‌ترسیه‌وه.
له ئه‌م پێوه‌ندییه‌دا، بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر و ئاگاداری له ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه له گه‌ڵ به‌ڕێز کاوه قۆره‌یشی، ڕۆژنامه‌وانی کوردی دانیشتووی ئاڵمان وتووێژمان کردووه.